Accessibility links

سەدان کەس بەهۆی بومەلەرزە لە ئیکوادۆر گیانیان لەدەست دەدەن


ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزە بەهێزەکەی ئیکوادۆر گەیشتە زیاتر لە 233 کەس و بە سەدان کەسی تریش بریندار بوون.

جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە خورخێ گلاس داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڕێنماییەکانی کارمەندانی فریاگوزاری پشتگوێ نەخەن.

بەڕێز گلاس دەڵێت " هاووڵاتیان لە ژێر چاودێری کارمەندانی فریاگوزاری دەگوازرێنەوە و ئەم کارە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئەنجام دەدرێت. ئێمە داوا لە هەموان دەکەین ئارام بن لە کاتێکدا پێویستیمان بە گەورەترین هەماهەنگی کردن هەیە لە نێوان هاووڵاتیان و کارمەندانی فریاگوزاریدا".

ڕێکخراوی زەوی ناسی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت ئەو بومەلەرزەیەی شەوی شەممە لە کەنارەکانی ئەو وڵاتەی ئەمەریکای باشوری دا گوڕەکەی 7.8 بووە.

چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک کۆماری ئیکوادار ڕەفائیل کۆرییا درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی. ناوبراو لە گەشتێکی ڕۆما بووە بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ڤاتیکان.

XS
SM
MD
LG