Accessibility links

9 زیندانی گرتوخانەی گوانتانامۆ بەی دەگواسترێنەوە بۆ شانشینی عەرەبستانی سعودیە


.
.

9 هاووڵاتی یەمەنی لە گرتوخانەی لەشکری ئەمەریکا لە گوانتانامۆ بەی کوباوە گواستراونتەوە بۆ عەرەبستانی سعودیە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما فشار دەبات بۆ داخستنی ئەو زیندانە مشتومڕ لەسەرە سەرەڕای ئەوەی بەرهەڵستییەکی زۆر دەکرێت لەلایەن کۆمارییەکانی کۆنگرێسەوە.

ئەوە زیندانیانەی کە لە شەڕی دژە تیرۆری بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا دەستگیر کراون لە کاتی گەیشتنیان بۆ عەرەبستانی سعودیە پشکنینی تەندروستیان بۆ کراو کاربەدەستێکی باڵای یەمەنیش چاوەڕوانی دەکردن.

یەکێک لە زیندانییەکان بە ناوی محەمەد ئەلحومەیری دەڵێت " ئێمە سوپاسی یەزدان دەکەین کە بە سەلامەتی گەشتینە ئێرە و سوپاسی حکومەتی شانشینی سعودیە دەکەم بۆ پێشوازییەکەیان ".

ئەم گواستنەوەیە پاش ئەو وتووێژێکی درێژخایان بوو لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە تا قائیل بوو بەوەی زیندانییەکان وەرگرێت لە کاتێکدا یەمەنی دراوسێی لە ساڵی 2014 وە کەوتووەتە شەڕی ناوخۆوە.

سەرۆک ئۆباما لە ساڵی 2008 وە دەیەوێت ئەو گرتوخانەیە دابخات کە یەکێک بوو لە بەڵێنەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی، بەڵام ڕووبەڕووی بەرهەڵستییەکی زۆر بۆوە لەلایەن کۆمارییەکانەوە.

XS
SM
MD
LG