Accessibility links

کارناسان زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به‌ کاول بوونی موزه‌ی سوریا دابین ده‌که‌ن.


موزه‌ی پالمێرا له‌ سوریا

موزه‌ی پالمێرا له‌ سوریا

کارناسان ده‌ڵێن گه‌لێک له‌ به‌رهه‌مه‌ دێرینه‌کانی موزه‌ی شاری پالمێرا له‌ سوریا دزراون

کارناسانی پولۆند له‌ مۆزه‌ی نیو شاری پالمێرا مه‌زه‌نده‌ی ئه‌و زیانانه‌ ده‌که‌ن وه‌ شوێنه‌که‌ که‌وتووه‌. ئه‌وان ‌زانیاری سه‌باره‌ت به پله‌ی خراپ کرانی ئه‌و شوینه‌واره‌ له‌ لایه‌ن گرووپی تێرۆریستی داعش دابین ده‌که‌ن.

داعش موزه‌ی ئه‌و شاره‌ی کاول کرد و هێندیک له‌ هه‌ره‌ هونه‌ره‌ دێرینه‌کان و په‌یکه‌ره‌کانی ئه‌و موزه‌یه‌ی له‌ ماوه‌ی 10 مانگان دا خراپ کردن پێش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو له ئه‌و شاره‌یان وه‌ده‌رنێن.

سێ شه‌مه‌ بارتۆسز مارکۆسکی له‌ ناوه‌ندی دیرینه‌ ناسی پولونیا له‌ زانکوی وارشه‌و به‌ ئاژانسی په‌یامنیری ئاسوشێتدپرس له‌ دمشق دا گوتی که‌ زۆربه‌ی هونه‌ره‌ دیرینه‌کان که‌ له‌ قاتی یه‌کی موزه‌ که‌ دا بوون خراپ کراون که‌ گه‌لێک له‌ ئه‌وان به‌ که‌ره‌سه‌ی قورس له‌ ناوبردران.

ئه‌و دێرینه‌ ناسه‌ خۆی و هاوکارانی حه‌وتوویه‌کیان تێپه‌ر کرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ت وپه‌ته‌کانی ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌یان بکه‌ن بۆ دمشقیان وه‌گویزن که‌ پاریزگاریان لی بکریت. ئه‌و ده‌لیت گه‌لیک له‌ به‌رهه‌مه‌ دیرینه‌کان دزراون.

XS
SM
MD
LG