Accessibility links

مه‌لا به‌ختیار:ده‌ستورمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ كه‌ ئایا ده‌ستوره‌كه‌ عه‌لمانی بێت یان ئیسلامی


مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت واقیعی ئێستای كوردستان به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ دابه‌ش بووه‌ به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا به‌ره‌یه‌ک ئیسلامی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سێ حیزبن و داده‌به‌زن به‌ره‌كه‌ی تریش عه‌لمانی.

مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت "ده‌ستوری كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ و چڕبۆته‌وه‌ كه‌ ئایا ده‌ستوره‌كه‌ عه‌لمانی بێت یان ئیسلامی".

سەبارەت بە كاریگه‌ری حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی تاک لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌١٧%ی ده‌نگه‌كانیان هێناوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێگومان كاریگه‌ری هه‌بووه‌ و به‌شێكی به‌ره‌و خۆكوژیه‌تی سه‌له‌فی ڕۆیشتووه.

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ مەلا بەختیار‌

XS
SM
MD
LG