ئاژانسی ناسا ڕایگه‌یاند مووشه‌کی بارهه‌ڵگری بێ فڕۆکه‌وان ناسراو به‌دراگن گه‌یشته بنکه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌خولگه‌ی زه‌وی, مووشه‌کی دراگن له‌به‌رهه‌می کۆمپانیای سپه‌یس ئێکسی ئه‌مریکایی‌یه.
له‌وه‌تای ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌کی فالکن9، 10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر ڕویدا و هه‌ڵگری که‌لوپه‌لی هاوشێوه‌بوو بۆ خوولگه‌ی ئاسمانی ئه‌مه یه‌که‌م ئه‌رکه به‌مووشه‌کی دراگن ده‌سپێردرێت.
به‌گه‌یشتنی موشه‌کی دراگن بۆبنکه‌ی ئاسمانی له‌به‌رزایی 400 هه‌زار مه‌تر له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویه‌وه به باڵه ئه‌لکترۆنیه‌کانی ئاسمانگه‌ڕان له‌بنکه‌ی ئاسمانیه‌وه کۆنترۆڵی دکه‌ن له‌مووشه‌که‌که گیربوو و به‌بنکه‌که‌وه جێگیریان کرد.
دراگن زیاتر له 3 ته‌ن خۆراک و ئاو که‌لوپه‌لی زانستی و تاقیکردنه‌وه و مشکی له‌گه‌ڵ خۆی بردوبوو.
له‌سه‌ر بنکه‌ی ئاسمانی تاقیکردنه‌وه‌کان له‌سه‌ر نه‌مانی ڕاکێشانی زه‌وی له‌سه‌ر ماسولکه‌و چڕری ئێسک ده‌کرێت.
تائێستا دراگن یه‌که‌م مووشه‌که بچێته واڵایی و پاشان بگه‌ڕێته‌وه، پێشتر مووشه‌که‌کانی هه‌ڵده‌دران دوای گه‌یشتنیان له‌ئاسمان فه‌رامۆش ده‌کران و له‌خولگه‌ی زه‌ویدا تێکده‌شکان و ده‌سووتان.
ته‌کنه‌لۆجیاییه‌کی نوێ شێوه‌ی ته‌ما‌شکردنی فیڵم ده‌گۆڕێت.
ڕۆژێک له‌ڕۆژان ئه‌گه‌ر چوویت بۆ سینه‌ما له‌بری ئه‌وه‌ی فیلمه‌که له‌سه‌ر په‌رده‌ی سکرین ببینیت، ده‌توانیت هۆڵه‌که‌و له‌هه‌موو چوارده‌وری خۆته‌وه ببینیت. ئه‌مه به‌ڵێنی ته‌کنه‌لۆجیای نوێیه وه‌ک شێوه‌یه‌ک له‌راستی ناسراو به VR به‌ڵام به 360 پله.
ئه‌م کورته فیلمانه له‌ڕاستیدا له‌سه‌ر یوتیوب بۆ مه‌به‌ستی جیاواز دانراون، هه‌ندێک له‌ڕێگای ته‌له‌فوونی خۆیانه‌وه ته‌ماشی فیلمی کارتۆن ده‌که‌ن که له‌ئێستادا نرخی 15 دۆلاره.
ناتی فلیک سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری ته‌کنه‌لۆجیا له‌کۆمپانیای Fulldome.pro ده‌ڵێت
"ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی فیڵم له‌داهاتوودا له‌ڕوی ده‌نگ و ته‌کنه‌لۆجیای سێ دووریه‌وه ده‌گۆڕێت".
گرووپه‌کانی دژ به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی چگه‌ره: ئامانجمان دورخستنه‌وه‌ی منداڵانه له‌جگه‌ره.
هه‌ندێک منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ فێری جگه‌ره‌کێشان بوون، هه‌ندێکیش ئالووده‌بوون و ڕۆژانه 1 بۆ 2 پاکه‌ت ده‌کێشن، ئه‌م دیمه‌ن له‌زۆر له‌وڵاتانی به‌ره‌و ڕسکانچودا نامۆنیه، بۆ نموونه 14 % ی مێرمنداڵ له ئه‌ندۆنیسیا ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13 بۆ 15 ساڵ ڕۆژانه جگه‌ره ده‌کێشن، نموونه‌ی ئاشکار بۆ ئه‌مه گرته‌یه‌کی ڤیدێۆی منداڵێکی ئه‌ندۆنیسیه 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاوکرایه‌وه ته‌مه‌نی 2ساڵه‌وه جگه‌ره داده‌گیرسێنێت.
مات مایه‌رز سه‌رۆکی هه‌ڵمه‌تی گرووپی ناسراو به(منداڵانی دوور له‌تووتن - Tobacco-Free Kids ) ده‌ڵێت " کاتیک که‌سێک ده‌بینیت به‌شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان و ده‌م و له‌قۆناغی گه‌وره‌بووندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مه ده‌رده‌خات دوا قۆناغه‌و له‌سه‌روه‌ختی منداڵیه‌وه ئه‌م کێشه‌یه لایان ده‌ستپێکردوه".
10 سڵا له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌هه‌وڵێکدا بۆ نه‌هێشتنی به‌کارهێنانی جگه‌ره و به‌رهه‌می تووتنی‌دیکه، پالانێکی جیهانیان دانا بۆ ده‌ستنیشانکردنی گرفته‌کان و نه‌هێشتنی جگه‌ره‌کێشان به‌هاتنی ساڵی 2025، به‌لانی‌که‌مه‌وه بۆ که‌متر له 30%دا که‌متر له‌ڕێژه‌ی ساڵی 2010.
مات ده‌ڵێت توانیمان په‌ره‌وپێشجوون به‌ده‌ست بێنین. به‌ڵام کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره قازانجی خۆیان له‌نه‌وه‌ی مێرمنداڵدا ده‌بینن.