Accessibility links

قەیرانەکانی سوریا و ململانێکان


هێزەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانی لەم چەند رۆژەی دواییدا سەرلەنوێ یەکیانگرتەوە بۆ شەڕکردن لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری شاری حەلەب. راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێکدادانەکە بە یەکێک لەخراپترین پێکدادانەکان دادەنرێت لەسەروەختی راگەیاندنی ئاگربەستەکەوە کە لەمانگی دوودا راگەیەندرا و هەروەها هەڕەشەیە لەو لەمپەرانەی کە لەبەردەم ئەو ڕێکەوتنەدا بوو کە یارمەتیدەر بوو بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان لە تەواوی سوریادا.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا وتبووی کە بەر لە دەستپێکردنەورەی وتووێژەکان لەهەفتەی داهاتوودا لەگەڵ خاوەن بەرژەوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق، ئێران، تورکیا و سعودییە کۆدەبێتەوە.

"دەمەوێت لەوە دڵنیابمەوە لەهەڵوێستی خاوەن بەرژەوەندییە جیهانی و ناوچەییەکان بۆئەوەی بزانین کە ئاستی رەخنە بنیادنەرەکان پێکەوە پێکڕا دەچێت بەرەو دامەزراندنی دەرئەنجامێک بۆ خولی داهاتووی وتووێژەکان".

رۆژی پێنج شەممە سەرکردایەتی نەتەوە ویەکگرتووەکان کە پشتیوانە بە تیمی کارمەندەکانی فریاگوزاریی مرۆیی بۆ سوریا دەڵێن کە فریاگوزاریی نێونەتەوەیی نەیتوانیوە بچێتە نێو کۆمەڵگە ئابڵوقەدراوەکانەوە کە دۆخێکی نائومێدیان لەرووی خواردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی.

"ئێمە لەم چوار رۆژەی پێشوودا پێنج کاروانی فریاگوزاریمان هەیە کە ئامادە بوو بۆ ناردن، لەکاتێکدا 287.000 خەڵک هاوکارییەکانیان پێنەگەیشتووە کە سەختە دابینکردنی ئەو ناوچانەو هەروەها ناوچە ئابڵوقەدراوەکانیش".

هەروەها پێنج شەممە وەزارەتی بەرگری روسیا کۆمەڵێک وێنەی بڵاوکردۆتەوە ئەو پیشاندەدات کە باسی لێوەدەکرێت دەربارەی ناردنی ئەو فریاگوزاریانە بۆ شاری دێرئەلزور لەرۆژهەڵاتی سوریا، کە لەژێر ئابڵوقەی داعش دایە. هاوکات سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین رۆژی پێنج شەممە شانازی بە وڵاتەکەیەوە دەکرد کە سەرکەوتوبون لەشەڕیاندا دژی میلیتانتەکانی سوریا.

"پێشهاتەکانی ئەم دواییانەی سوریا بە ئاشکرا توانا و توانستی روسیای دەرخست لەچارەسەرکردنی کێشەکان نەک هەر نزیک لەخۆی بەڵکو زۆر لەدوور سنورەکانی خۆشی".

روسیا و ئێران یارمەتی حکومەتی سوریایاندا بۆئەوەی هەندێک لەو ناوچانەی کە کەوتبوونە ژێر دەسەڵاتی داعشەوە دەستگیربێتەوە، ئەو گروپەی کە هاوکات لەبنەڕەتدا لەلایەن بۆردومانە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانەوە کرابوونە ئامانج، بەڵام ئەو گروپە هەر بەردەوام بوو لە بەرپاکردنی وێرانکاریی لەوڵاتێکدا کە جەنگ کاولی کردووە. تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند کە میلیتانتەکان زیاد لە 300 کرێکاری کارگەی چیمەنتۆی ناوچەی باکوری رۆژهەڵاتی پایتەختیان رفاندووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:23 0:00

XS
SM
MD
LG