دوا توێژینه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات به‌بڕی زیاتر له1.1 ترلیۆن دۆلار باج به‌سیسته‌می دارایی جیهانی نه‌دراوه، وڵاتانی به‌ره‌وڕسکانچوو له‌هه‌وڵه‌کانیان بۆ له‌ناوبردنی که‌مده‌رامه‌تی پشت به‌ملیاره‌ها دۆلار له‌داهاتی باج و یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستن، زۆرجار گه‌وره‌ترین زیانیان لێ ده‌که‌وێت.
تام کاردامۆن به‌ریوه‌به‌ری ڕێکخراوی ده‌ستپاکیی دارایی جیهانی که گرووپێکه به‌دواداچوون بۆ جمووجووڵی نایاسایی دراو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌کات ده‌ڵێت " ئه‌مه زۆر له‌هه‌موو یارمه‌تیه ده‌ره‌کیه‌کان و وه‌به‌رهێنانی بیانی زیاتره ئه‌وه‌ی ساڵانه بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌چێت، هه‌ربۆیه کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه".
لیستی ویکیپیدیا 82 وڵات به‌جێگای ئارامی خۆدزینه‌وه له‌باج داده‌نێت، هه‌ر له‌سویسراوه تاده‌گاته په‌نه‌ما و ژماره‌یه‌ک له‌وڵاتانی ده‌ریای کاریبی. ئه‌وجێگایانه سه‌رنج ڕاکێشن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ئه‌ده‌ن باج له‌سه‌ر بانک ئه‌کاونتی بێگانه که‌مبێت یاخوود هیچیان له‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ریان به‌نادیارو شاراوه ده‌هێڵنه‌وه، ئه‌مه یاسایی‌یه و بۆهه‌ردوولا به‌سووده.
تۆم ده‌شڵێت "کاتێک زانیاری له‌سه‌ر کێ خاوه‌نی کۆمپانیاکه‌یه و کێ کۆنترۆڵی ئه‌کاونته‌که ده‌کات به‌شاراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه، ئه‌وکات کێشه‌ی ڕاستیی دروست ده‌بێت".
ویڵ فیزگیبن په‌یامنێری ڕێکخراوی یه‌کێتی لێکۆڵه‌رانی ڕۆژنامه‌وانی جیهانی ناسراو به ICIJ ده‌ڵێت "هه‌روه‌ها ئه‌کاونته‌کانی جێگای ئارامی باجن ڕه‌نگه بتوانێت په‌رده‌پۆشێک بۆ بازرگانی تلیاک و تیرۆستی و پلانه قێزه‌وه‌نه‌کان دابینکات، یه‌کێک له‌و کۆمپانیایانه‌ی ئاشکرا کران کۆمپانیای (شێڵ) بوو، که دامه‌زراوه‌یه‌کی یاسایی‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕێکه‌وتنی بازرگانی نادیار. په‌یامنێره‌که‌ی ICIJ ووڵ فزگیبۆن ده‌شڵێت کۆمپانیای (شێڵ) دواتر له‌لایان ووڵاته‌یکگرتوه‌کانه‌وه بانگهێشتکرا و داوای لێ‌کرا ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بدات به‌نهێنی ڕۆنی بۆ هێزی ئاسمانی سوریا دابین کردوه، له‌به‌رمیله ناپاڵمه‌کانی بۆ سه‌ر خانووماڵ و بازاڕ و خه‌ڵکی سڤیڵ به‌رده‌درانه‌وه به‌کارهاتوه.
فزگیبن ده‌ڵێت "بۆیه له‌ڕاستیدا ئه‌م کۆمپانیایه که گوایه به‌نایاسایی ئه‌م کاره‌ی کردوه ڕێگای به‌کۆمپانیاکانی ده‌ره‌وه داوه به‌کاری بێنێ و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوه، ئه‌مه بۆ من نموونه‌یه‌کی ڕوونه ئاشکرایه له‌سه‌ر هه‌ردوو وجیهانی قوربانیان و کۆمپانیاکانی ده‌ره‌وه پێکه‌وه ڕووده‌ده‌ن".
به‌کارهێنای بانک ئه‌کاونتی بێ ناسنامه بۆ شاردنه‌وه‌ی سامان، زۆر به‌ربڵاوتره وه‌ک له‌وه‌ی زانیاریمان له‌سه‌ری هه‌یه. له‌وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له‌هه‌ردوو ولایه‌تی نیڤادا و دیله‌وه‌ر جێگای ژماره‌یکه‌ی زۆر له‌وکۆمپانیاکانی شێڵه‌و سه‌رچاوه‌یان له‌وڵاته‌که‌دا نادیاره.