Accessibility links

عادل نوری: نابێت چاکسازیه‌کانی عه‌بادی ببێته‌ ئاسته‌نگێك له‌به‌رامبه‌ر پلانه‌کاندا بۆ ڕزگارکردنی موسڵ.

  • Wrya Kalle

باس له‌وه‌ ده‌کرێت ئاماده‌کاریه‌ سه‌ربازیه‌کان بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ گه‌شتوه‌ته‌ کۆتای.

ئایا چاکسازیه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی تاچه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر دواکه‌وتنی بڕیاری ڕزگارکردنی شاری موسڵ هه‌یه‌، تاچه‌ند ڕاسه‌ته‌ سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جان کێری بۆئه‌وه‌یه‌ عه‌بادی کێشه‌کان به‌زوترین کات چاره‌سه‌کات و ده‌ستبکرێت به‌ ئۆپه‌راسێۆنی ڕزگارکردنی ئه‌و شاره‌.

په‌که‌که‌ هێزێکه‌ به‌شداریی له‌ ئۆپه‌راسێۆنه‌کانی ‌ڕزگارکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کوردستانی عێراقدا کردوه‌ و دژ به‌داعش ده‌چه‌نگێت و به‌نیازن به‌شداری هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی شاری موسڵ بکه‌ن، به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان تێبینی له‌سه‌ر به‌شداریان هه‌یه‌، گوایه‌ هێزێکی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌و نابێت له‌وئۆپه‌راسێۆنه‌دا به‌شداربێت، تاچه‌ند ئه‌مه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌بایی ئه‌وهێزانه‌ و ڕزگارکردنی شاری موسڵ هه‌یه‌.

له‌مباریه‌وه‌ عادل نوری ئه‌ندامی به‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌گرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو نوری مالکی پاشه‌کشه‌ی سه‌ربازی ڕوویداو شاری موسڵ که‌وته‌ ده‌ست هێزی داعش، له‌ئێستایشدا له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی شاری رومادی که‌وته‌ ده‌ست داعش و پاشان توانی ته‌نها ناوه‌ندی شاری ڕومادی بگرێته‌وه‌. به‌ڵام هێشتا شاری ئه‌نبار ماوه‌.

ده‌شلێت عه‌بادی له‌ئێستادا قه‌یرانێکی نوێی به‌ناوی چاکسازیی ناوه‌ته‌وه‌، ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ست بۆ کێشه‌کان به‌رێت، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕزگارکردنی شاری موسڵ ده‌بێت، کاتێک وه‌زیری به‌رگری یان وه‌زیره‌کانی‌که‌ ده‌گۆڕێت و وه‌زیره‌کان له‌دڵه‌ڕاوکێی گۆڕینیان بن، سه‌رکرده‌کانی سه‌ربازی دڵیان لای ئه‌وه‌بێت وه‌زیره‌کانیان ئه‌گۆڕێت یان نا، ئه‌مه‌ کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ڕزگارکردنی شاری موسڵ ئه‌بێت.

زانیاری زیاتر له‌درێژه‌ی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عادل نووری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردوه‌.

XS
SM
MD
LG