Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری گەیشتە ئەفغانستان بە سەردانێک کە پێشتر ڕانەگەیەندرابوو و تیشک دەخاتەوە سەر پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکا بۆ حکومەتی یەکگرتووی نیشتیمانی وڵاتەکە.

گەیشتی جۆن کیری بۆ کابول ڕۆژێک پاش سەردانە چاوەڕوان نەکروەکەی بوو بۆ بەغدای پایتەختی عێراق و لەوێش لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقیدا کۆبۆوە و لە پشتیوانی ئەمەریکای بۆ ئەو وڵاتە دووپات کردەوە.

ئەو دیپلۆماتە باڵایەی ئەمەریکا دوواجار لە مانگی 8 ی ساڵی 2014 سەردانی ئەفغانستانی کردبوو.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان و پاکستان ڕیچارد ئۆلسن ڕایگەیاند، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پەیوەستە بە پشتیوانی کردن لە حکومەتی نیشتیمانی یەکگرتووی کابول کە زیاتر لە 18 مانگە دەستیکردووە بە تێرمێکی 5 ساڵی.

ئەمەریکا هاوکار بوو لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک کە بوو بەهۆی دامەزراندنی ئەم حکومەتە یەکگرتووە کە ڕێککەوتنێکی دابەشکردنی دەسەڵاتە لە نێوان سەرۆک ئەشرەف غەنی سەرۆکی دەستەی جێبەجێکردن عەبدوڵا عەبدوڵا پاش ئەنجامە مشتومڕ لەسەرەکانی هەڵبژاردنی دوو ساڵ لەمەوبەر.

XS
SM
MD
LG