Accessibility links

لە ئاکامی تەقەکردن لە بنکەیەکی ئاسمانی تێکساس 2 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی تێکساس ڕایدەگەیەنن ڕۆژی هەینی دوو کەس کوژران لە بنکەی هێزی ئاسمانی سان ئانتۆنیۆ.

پۆلیسی ناوچەی بێکسەر و سان ئەنتۆنیۆ دەستبەجێ مامەڵەیان لەگەڵ ئەو ڕووداوی تەقەکردنەدا کرد کە نزیکەی کاتژمێر 9 ی بەیانی بە کاتی خۆجێیی لە بنەکەی هاوبەشی سان ئەنتۆنیۆ- لاکلاند ڕوویدا.

وتەبێژی پۆلیس جەیمس کیت گوتی دوو تەرم لە ناو ژۆرێکی باڵەخانەی بنکەکە دۆزراونەتەوە.

کیت دەڵێت بڕوا دەکات هێرشبەرەکە یەکێک بێت لە کوژراوەکان، هەرچەندە کاربەدەستانی جێجەجێکردنی یاسا بەردەوامن لە گەڕان لە ناو باڵەخانەکەو دەوروبەری.

بە پێی ڕاپۆرتەکان بنەکەکە داخراوە. ئەو بنکەیە شوێنی سەرەکی مەشق و دامەزراندنی هێزی ئاسمانی ئەمەریکایە.

لە ساڵی 2009 شدا لە بنکەی فۆرت هوود کە نزیکەی 260 کیلۆمەتر دوورە لە لاکلاندەوە بەهۆی دەستڕێژەوە 13 کەس کورژان و 31 کەسیش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG