Accessibility links

ململانێی نێوان ئەردوغان و داودئۆغڵو لە هەڵکشاندایە


جیاوازی راوبۆچوونی سیاسی لە نێوان رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا و ئەحمەد داود ئۆغلوی سەرۆک وەزیران دووبارە دێنەوە گۆڕێ ، هاوکاتی ئەوەی تورکیا رووبەڕوی سەختی و دژواری نێوخۆ و نێونەتەوەیی دەبێتەوە.

هەڵمەتی لەشکری تورکیا بۆ سەرکوتکردنی سەرهەڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان بووەتە خاڵی جەوهەری سەرهەڵدانی ناکۆکی روولەهەڵچووی نێوان سەرۆکی تورکیا و سەرۆک وەزیرانەکەی.

ئەحمەد داودئۆغلوی سەرۆک وەزیران دەرگای دەستکردنەوە بە وتوێژەکانی ئاشتی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ئاواڵا کرد، ئەگەر PKK هێزەکانی لە نێو خاکی تورکیادا پاشەکشێ پێبکات . ئەم کارەی داودئۆغڵو بەخێرایی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردوغانەوە سەرزەنشت کرا. سەرۆکی تورکیا دانوسانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان بەدوور زانی و دەڵێت چەکدارانی PKK یان دەبێت خۆیان بەدەستەوە بدەن یان دەکوژرێن.

کاتێک داود ئۆغڵو دەنگی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر دەستبەسەرکردنی کەسانی ئەکادیمی ئەوەی مشتومڕی هێناوەتە گۆڕێ ، ئەو ئەکادیمیانە سكاڵانامەیەکیان پێشکەش کرد و داوای وەگەڕخستنەوەی وتوێژەکانی ئاشتیان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان کرد . بەڵام سەرۆکی تورکیا ئەردوغان دووبارە لە دژی داودئۆغڵو لەو بارەیەوە راوەستا.

ئەردوغان دەپرسێت و دەڵێت ئایا بۆچی کەسانی ئەکادیمی دەستبەسەر نەکرێن ، ئەمەش بەرەنگاربوونەوەیەکی راشکاوە لە دژی بۆچونی سەرۆک وەزیرانی تورکیا. دەشڵێت دەبێت تورکیا تاوتوێی لێسەندنەوەی هاوڵاتیبوون لە پشتیوانکاران لە تیرۆریزم بکات.

سینان ئولگین؛ میوان لە ئینستیتوتی کارنگی لە واشنتن دەڵیت ؛ ناکۆکیەکەنی راوبۆچوونی نێوان سەرۆکی تورکیا سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ململانێی قوڵبوەوەی دەسەڵات لە تورکیادا دەخاتە روو .

لە رووی دەستوریەوە لە تورکیا ، سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی جێبەجێکاری هەیە، بەڵام ئەوەی ئێمە ئێستا بەدیدەکەین ئەوەیە کە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوغان لە سەر بەڕێوەردنی هەموو مەسەلەکانی جێبەجێکاری ، خودی خۆی قسەیان لە سەر دەکات . هەربۆیە ئێمە بەردەوامی لەم جۆرە جیاوازی راوبۆچونانەی نێوانیان بەدی دەکەین و لە زیادبوندان و مەحاڵە خۆی لێلابدرێت. بەڵام هەتا ئێستا خودی سەرۆک ئەردوغان بەردەوامە لە زاڵبوون بەسەر کارنامەی سیاسی تورکیادا.

ئەردوغان دەسەڵاتێکی پۆڵایی بەسەر AKP دا هەیە ، هەروەها دڵسۆزی چەندان لە وەزیرەکانی کابینەکەی داودئۆغڵو ش.

کاتێک ئەردوغان گوشاری کرد بۆ لێسەندنەوەی هاوڵاتیبوون لەو کەسانەی هاوسۆزانی تیرۆریستانن، داود ئۆغڵو گوتی ئەو بابەتە لە نێو کارنامەکەدا نەبووە.

ستونوسی سیاسی سەمیح ئیدز لە رۆژنامەی جمهوریەت و لە ماڵپەری ئەلمۆنیتەر دەڵێت، وێڕای پێگەی لاوازی حیزبی داودئۆغڵو هەروەها گۆشەگیری لە نێو حکومەتدا ، بەڵام هێشتا لابردنی داودئۆغڵو لەلایەن سەرۆک ئەردوغانەوە کارێکی ئاسان نیە و دەڵێت پارتی دادو گەشە ی ئەردوغان و تورکیا ئێستا لە کەشتیەکی گەورە دەچێت لە نێو زریانێکدا راگوزەرێت ، ئایا دەبێت ئێمە لە نێو ژوری کاپتنی کەشتیەکەدا بە گژیەکدا بچین ، لەو کاتەی کە ئێمە سەروسەودا لەگەڵ چەندان مەسەلەی نێوخۆ و دەرەکیدا دەکەین ، ئەوەی کە رەنگە هەموان بگەینێتە رەوشێکی زۆر خراپتر لە پێشوو. بە هزری من ئەمە مەسەلەیەکی ترە کە دەبێت ئەردوغان رەچاوی بکات.

ئەردوغان کە یەکەم سەرۆکی تورکیایە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەڵبژێردرێت ، هەوڵی چاکسازی لە دەستوری تورکیادا دەدات لە پێناو فراوانکردنی ئاستی دەسەڵاتەکانی ، بەڵام شیکاران دەڵین داودئۆغڵو پەروشی ئەو هەوڵانەی ئەردوغان بۆ ئەو مەبەستە نیە.

هاوکاتی ئەوەی کە رەجەب تەیب ئەردوغان، داودئۆغڵوی بە سەرۆکی ئاکپارتی هەڵبژارد، بەڵام سەمیح ئیدز دەڵێت لە دەمی سەرکەوتنی AKP لە هەڵبژاردنی مانگی یازدەی ساڵی پارەوە ، داود ئۆغڵو تەنیا و بێپشتوو پەنایە.

دپلۆماتانی وڵاتانی خۆرئاوا هەتا دێت باس لە داودئۆغڵو وا دەکەن کە دەنگێکی نوێخوازە ، ئەو کارەی کە چاودێران دەڵین تەنیا ئەگەرە ئەردوغان زیاتر تووڕە بکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00

XS
SM
MD
LG