Accessibility links

عادل باخەوان: بەهێزبوونی کۆمەڵگەی ترس، کۆمەڵگەی خۆشگوزەران کۆتایی پـێدەهێنێت


جیاوازییە گەورەکانی تیرۆر لە خۆرئاوا و لە خۆرهەڵات شیکەرەوە و بیرمەندانی خستۆتە بەردەم تێڕوانین و دنیابینی جیاوازەوە، هەر بۆیە لەپشت هەر کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە، دنیایەک رەهەندی جیاواز و جومگەیی ئامادەگیان هەیە، هاوکات ئەو رەهەندە فیکریی و ئایدۆلۆژیی و مۆدێرنانە چین کە بە درێژایی مێژوو لەپشت رێکخراوە جیهادی و تیرۆریستییەکانەوە ئامادەگییەکی مەترسیداریان هەبووە؟

دوابەدوای ئەو هەڵمەتە تیرۆریستیانە، ئایا ئەوروپا لەبەردەم بەرپرسیارێتی و بەخۆداچونەوەیەکی گەورەدا نیە لەڕووی یاسایی و شارستانی و چارەسەرکردنی جیهادییەکانی ناو خودی ئەوروپا و هاوکات ئەو خاڵە لاوازە ئاسایشی و شارستانیانە چین کە وا دەکات جیهادییەکان لە تۆڕێکی پەیوەندی چالاکدا بن و لەشوێنە هەستیار و گشتییەکاندا کردەوەی کوشندە ئەنجامبدەن.

رەهەندە مەترسیدار و کوشندەکانی تیرۆر چین لەخۆرئاوا؟ ئایا حاڵەتی ئامادەباشی سەربازی و پڕکردنی شەقامەکان بە ماشێنی سەربازی دەتوانن بەر بە تیرۆر بگرن لەخۆرئاوا؟

سەبارەت بەو تەوەرانە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ توێژەری کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆ لەپاریس دکتۆر عادل باخەوان سازکردووە.

عادل باخەوان دەڵێت "ئۆلیڤەر ڕوا پێماندەڵێت ئەوەی ئێستا ئێمە دەیبینین ئەوە ئیسلام نییە کە خۆی رادیکالیزەکردووە، بەڵکو یاخبونەو رادیکالیزمە کە دێت ئیسلامیزەی خۆی دەکات".

"راستە دەوڵەتەکانی ئەوروپا دەبێت هەموو توانا ئەمنییەکانیان بخەنەکار و مۆبۆلیزەی بکەن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر، بەڵام ئەوەش راستە کە ئەم دیاردەیە پێش ئەوەی دیاردەیەکی ئەمنی بێت و پێش ئەوەی پەیوەندی بە ئاسایش و سەقامگیرییەوە هەبێت؛ دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و یاسایی و ئایدۆلۆژییە".

هەروەها لەبارەی رەگوڕیشەکانی تیرۆریزمیشەوە عادل باخەوان دەڵێت "رەگ و ریشەکانی ئەم تیرۆریزمەش، من باسی داعش ناکەم لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، باسی ئەو ئەکتەرە تیرۆریستیانە دەکەم کە لەفەرەنسان کە لە بەلجیکان کە لە بەریتانیان کە لە ئەمریکان دوو جۆر تیرۆریزمن و دوو مێژووی کۆمەڵایەتی و سیاسی جیاوازیان هەیە......"

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە............

XS
SM
MD
LG