تورکیا بە نیازی پێکهێنانی یاسایەکی نویە بۆ سەندنەوەی ناسنامەی هاووڵاتیبوون لەو تورکانەی کە لە تیرۆریسم پشتێوانی دەکەن.
وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ لە رۆژی چوارشەممە هەر رۆژێک پاش باسکردنی لە لایەن سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوگان باسی ئەو پلانەی کرد.
داواکاری بۆ ئەم یاسا نوێیە لە کاتێکدا دێت تورکیا روبەرووی گرفتی ئاسایشی چاوەروان نەکراوە لە دەستپێکردنەوەی شەڕێدا دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان کە بۆ مافی سەربەخۆیی کورد تێدەکۆشێت و مەترسی بەردەوامی دەوڵەتی ئیسلامی.
لایەنگیرانی مافەکانی مرۆڤ نگرانی ئەوەن کە یاساکانی دژە تیرۆر بۆ زۆرتر فیشار هێنانە سەر ئەو کەسانەی باسی پرسی کورد و کێشەکانی تر دەکەن لە دادگاکاندا لە دژیان بە کار بهێنرێت .