Accessibility links

سەرۆک وەزیری ئایسلەند بۆ ماوەیەکی کاتی کنار دەگرێت


Sigmundur David Gunnlaugsson
Sigmundur David Gunnlaugsson

سەرۆک وەزیری ئایسلەند دەڵێت ئەو هێشتا دەستی لە کار نەکێشاوەتەوە وەکو لە پێشدا راگەینداربوو، بەڵام تەنها پێشنیاری کردووە کە جێگری سەرۆکی پارتەکەی بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراوو لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.

راگەیاندنەکە لە درەنگانێکی رۆژی سێشەممەدا بلاوکرایەوە، لە راگەندراوێکی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانەوە هات. راگەیاندنەکە بەردەوام بوو لەوەی کە دەڵێت سیگمەندەر دەیڤید گون لاوگسن بەردەوام دەبێت لە کارکردن وەکو سەرۆکی پارتی پێشکەوتوو.

لە پێشدا لە رۆژی سێشەممە راپۆرتەکان رایانگەیاند گون لاوگسن وەکو سەرۆک وەزیر دەست لە کار کێشایەوە، یەکمین زیانەکانی ئاشکرا کردنی کاغەزەکانی پەنەما سەبارەت بە شاردنەوەی سەرمایەگوزاریەکانی کەسایەتیە دەوڵەمەندەکان، دەسەڵاتداران و ناودارەکان لە سەرانسەری جیهان.

لە دزە کراوەکانی کومپانیای یاسای پەنەمایی وا نیشان دەدات هاوسەری گون لاوگسن ئانا سیگورلاگ پاڵسدوتر خاوەنی کومپانیایەکە لە British Virgin Islans کە فەرەتر لە چوار میلیۆن داواکاری هەیە دژ بانکەکانی شکەستخواردووی ئایسلەندی.

XS
SM
MD
LG