Accessibility links

ئەو شەرکەرەی النوسرە کە دڵی سەربازێکی سوری خوارد کوژرا


Al Nusra
Al Nusra

رێکخراوەیەکی چاودێری مافەکان دەڵێت شەرکەرێکی سوری کە لە ڤیدیوەکەی ترسناک و دڕندەدا دەرکەوت و دڵی سەربازێکی سەر بە رژیم دەبرێ و پاشان دەیخوات، لە لایەن سەرهەڵداوانێکی بەرهەڵستەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

رێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوری ووتی ئەو کابرا کە بە ئەبو سەقار ناسراوە ساڵێک لەمەو پێش بە رێکخراوە النوسرەی سەر بە القاعدەوە پەیوەندی کردووە.

رێکخراوەی چاودێریەکە لە رۆژی سێشەممە ووتی سەرهەڵداوانی بەرهەڵست تیرۆری خالد الحەمەدیان کرد کە هەر وەها بە ئەبو سەقار ناسراوە و فەرماندەیەک بوە لە النوسرە کە لە ئوستانی ئەدلب لە باکوری رۆژئاوای سوریا تەقەیان لێ کردوون و کوشتوویانە.

رامی عبدولرەحمان سەرۆکی چاودیریەکە دەڵێت شیانی هەیە ئەو شەرکەرە لە دەرئەنجامی تۆڵەکردنەوەی نێوان النوسرە کە زۆری ئەدلبی لە ژێر دەستدایە و سەرهەڵداوە ئیسلامیستەکانی تر لە ناوچەکەدا کوژرابیت.

XS
SM
MD
LG