Accessibility links

تورکیا دادگایی رادیکاڵێکی چەپ دەکات بە هۆێ کوشتنی بیلۆنێرێکەوە 20 ساڵ پێش


تورکیا لە رۆژی چوارشەممە دەست بە دادگاکردنی میلیتانێکی چەپی کرد سەبارەت بە تیرۆرکردنی کارفەرمایەک 20 ساڵ لەمەوپێش کە تا ئێستا یەکێک لە هەرە بەدناوترین تیرۆرکردنەکاندایە.

ئیسمائیل ئاکول لە رێکخراوەی بەرەی پارتی رزگاری گەلی شۆڕشگێڕ DHKP-C لە مانگی دوو پاش 20 ساڵ لە هەڵاتن دەستگیر کرا.

ئاکول بۆ ماوەی 20 ساڵە داواکراوو بوو بە هۆێ کوشتنی ژانویەی ساڵی 1996 ی ئۆزدەمێر سابانچی کە لەو کاتەدا بیلۆنێر بوو و سەرۆکی یەکێک لە هەرە باڵاترین کارخانەجاتی خانەوادەگی Conglomerates کە تا ئێستا دەستی بەسەر ئابوریدا گرتووە.

ئاژانسی پەیام و نووچەی دۆغان رادەگەینێت ئاکول لەگەڵ پاریزەرەکەیدا لە دادگای کۆشکی ئیستامبولدا بوە بۆ یەکمین گوێ لێ راگرتن.

پارێزەر وەهاب کەهڤەچی نوێنەرایەتی خانەوادەی سەبانچی دەکات.

پاش ووتارێکی پێشەکی دادگاکردنەکە بۆ 20 مانگی 6 دوواخرا. دادگاە لە زاری ئاکۆلەوە راگەیاند کە دەڵی " من بۆ داد و رەوایی گەرامەوە تورکیا، داد و رەوایی بۆ هاووڵاتیان".

XS
SM
MD
LG