Accessibility links

هێزەکانی عێراقی ڕووبەڕووی بەرگرییەکی سەخت دەبنەوە لە کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەیەکی ژێر دەستی داعش


هێزەکانی عێراقی ڕووبەڕووی بەرگرییەکی سەختی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی دەبنەوە لە کاتێکدا هەوڵی چونە نێو سەنتەری شارۆچکەی هیتی سەر بە پارێزگای ئەنبار دەدەن.

فەرماندە لەشکرییە عێراقییەکانی کە سەرپەرشتی هەڵمەتی گرتنەوەی ئەو شارۆچکەیە دەکەن دەڵێن خێرایی پێشەڕەویان بەستراوە بە چۆنیەتی شەڕەکەوە.

ژەنەڕاڵ هیشام الجابری دەڵێت "هێزەکانی دژەتیرۆر بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی تۆپبارانی چڕی ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و هێرشی خۆکوژی بە ئوتومبیلی پڕتەقەمەنی بوونەونەوە لە کاتێکدا کە هەوڵی پێشڕەوییان لە باکوری شاری هیتی سەر بە ڕوباری فورات دەدا". بەڵام ژەنەڕاڵ هیشام ئاماژەی بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ڕۆژی سێشەممە نەکرد.

هێزی عێراقی ڕۆژی دووشەممە چونە نێو شارۆچکەی هیتەوە ، ئەمەش پاش هەفتەیەک لە دەستپێکردنی هەڵمەتێکی لەشکری بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارۆچکەیە.

جێی باسە پێشەڕەوییەکانی سوپای عێراقی ڕاوەستا بەهۆی دەیان هەزار هاوڵاتی سیڤیلی کە لە شەرەکەدا گیران خواردوە. شارۆچکەی هیت دەکەوێتە سەر هێڵی سەرەکی گواستنەوەی پێداویستییەکانی چەکدارانی داعش وهەروەها عێراق و سوریا پێکەوە دەبەستێتەوە.

XS
SM
MD
LG