Accessibility links

عارف شێخ ئەحمەدی: ئەگەریش ژەهراوی کرابم ئەوا کاری کۆماری ئیسلامی ئێرانە


عارف شێخ ئه‌حمه‌دی
عارف شێخ ئه‌حمه‌دی

لە پاش نەخۆشکەوتنی و مانەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیادا، چالاکوانێکی کورد گومانی لە کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە ژەهر خواردی کردبێت.

عارف شێخ ئەحمەدی، رۆژنامەوان و چالاکی میللی مەزهەبی دەڵێت هێشتاش بە ڕێژەی لە سەدا شەست باری تەندروستی ناجێگیرە و هەر چەند ڕۆژێک پێویستە سەردانی پزیشک و نەخۆشخانە بکات و ئەو دەرمانانەی بۆی دەنوسرێن رۆژانە ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێن و دەشڵێت لەو شیکارییە تەندروستیانەی بۆی کراون دوو وەڵامی زۆر دژ بە یەکی وەرگرتۆتەوە.

بەڕێز شێخ ئەحمەدی دەڵێت تا ئێستا سێ جار لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە و پزیشکەکان پرسیاری جگەرە کێشان و کاریگەری مەتریاڵە کیمیاویەکانیان لێکردووە و باسیش لەوە دەکات هەتا ئێستا شیکارییە تەندروستییەکان وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان نەداوەتێ.

بۆچی عارف شیخ ئەحمەدی گومانی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە ژەهرخواردی کردبێت؟

"من بۆ خۆم لە هیچ شوێنێک نەمگووتوە کە ژەهراوی کراوم بەڵام کاتێک لە نەخۆشخانە بووم دۆستەکانم ئاگاداریان کردمەوە کە لە هەندێک ماڵپەڕی سەر بە ئیتلاعاتی ئێرانی وەهایان بڵاوکردۆتەوە کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ منیان ژەهراوی کردووە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا گومان دروست دەکات."
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:56 0:00

XS
SM
MD
LG