Accessibility links

گردەکانی دەوروبەری گوندی جەلەمە بە تۆپ و تانکی گاز بۆردومان دەکرێن


دوو ڕۆژە بە بەردەوامی ناوچەکانی دەوروبەری گوندی جەلەمێ کە بەشێکە لە ناوچەی جندرێس تۆپباران دەکرێن. ڕۆژی شەممە کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ تانکی گاز بە نزیک گوندەکە کەوتن، کە دەنگەکەی لە سەرانسەری ناوچەی جدرێس بیسترا. بە پێی سەرچاوەکانی نزیک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG، جەبهەت ئەلنوسڕەی کە لە گوندی سەلوەی سەر بە پارێزگای ئیدلیبدان ئەو هێرشانەیان ئەنجام داوە.

جێی باسە گوندی جەلەمێ و گوندی دێوانی ناوچەی جندریس لە عفرین بەردەوام تۆپباران دەکرێن.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئامینە مستۆ لە عفرینەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:45 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG