Accessibility links

داعشێکی بەدیل گیراو باس لە بەسەرهاتەکان دەکات


لەناوچەیەکی نا ئاشکراکراو لەباکوری عێڕاق، هێزەکانی ئاسایشی کوردستان ژمارەیەک چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە.

عومەر کە ناوی ڕاستەقینەی خۆی نییە، زستانی پێشوو دەستگیر کراوە، دوابەدوای ئەوەی کە چەند مانگێک لەگەڵ داعشدا کاری کردووە، هەڵهاتووە و لە شاری کەرکوک خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی کوردستان کردووە.

کاتێک داعش لەساڵی 2014 دا گوندەکەیان داگیردەکات؛ عومەر و هاوڕێکانی بەزۆرەملێ ڕاپێچی ناو داعش دەبن.

ئەو دەڵێت چەکدارەکانی داعش سودیان لەنەخوێنەواریی و ساویلکەیی ئەوان وەرگرتووە بۆئەوەی بیانکەن بە چەکداریی نوێ و دەڵێت "ئەوان راهێنانی ئاینییان پێدەکردین. ئەگەر نەخوێنەوار بویتایە فێری خوێندنەوەو نوسینیان دەکردیت، ئەگەر تۆ دزیت بکردایە دەستی ڕاستیان دەبڕیتەوە. ئەگەر پیاوێکی خاوەن خێزان زینای بکردایە یەکڕا تا مردن بەردباران دەکرا، ئەگەر ئەو پیاوە هاوسەری نەبوایە 100 جەڵدیان لێدەدا".

ئیشی عومەر ئەوە بووە کە لەبازگەکان بەدوای شتی بەقاچاخبراودا بگەڕێت. عومەر دەڵێت لەناو ئەو ناوچانەی کە داعش دەستیبەسەردا گرتون و بوونەتە ناوچەی خۆی لەشاری حەویجە شایەتحاڵە لەسەر ئەوەی کە بە چاویخۆی چەندین سەعات سەربڕین و دەستبڕین و کڕینوفرۆش بە ئافرەتەوە وەک کۆیلەی سێکسی بینیوە.

"لەبەرئەوەی من کوڕێکی گەنج بووم، خێزانم دروستنەکردبوو، نوسینگەیەک لەناو شارەکەدا هەبوو، هەرچەند ئەگەر چەکدار بویتایە یان خەڵکی ئاسایی پارەت دەدا و ئافرەتێکیان دەدایتێ و دەڕویشتی. هەروەها بێوەژنانی چەکدارەکانی داعشیش هەبوون. ئەگەر زگورت بویتایە پارەی خۆت دەداو هاوسەرێکت دەستگیر دەبوو".

دوابەدوای 4 مانگ عومەر هەوڵیداوە ئەوێ بەجێبهێڵێت، بەڵام ئەوکارە زۆر مەترسیدار بووە، ئەو دوو پیاوەی کە تاوانبار بوون بەوەی کە خەڵکیان ئاودیوی سنورەکانی داعش دەکرد دەرئەنجام بە بەرچاوی خەڵکەوە لە سێدارەدران و لەمەیدانی ناوەڕاستی شاری حەویجەدا هەڵیانواسین بۆئەوەی ببنە عیبرەتێک بۆ خەڵک.

"دوابەدوای ئەو چوار مانگە وازم لەوە هێنا کە بۆ داعش کاربکەم. بەڵام ئەوان دەهاتن بۆ ماڵەکەم و هەڕەشەیان لێدەکردم و دەیانوت دەبێت بگەڕێیتەوە. ئەگەر تۆ بوەستیت لەکارکردنت لەگەڵ داعشدا، ئەوان سەردانی ماڵەکەت دەکەن و دوو بژاردەت دەخەنە بەردەست: یان دەگەڕێیتەوە ناویان یان دەتکوژن".

عومەر بەیارمەتی باوکی خۆی ئامادەدەکات بۆ هەڵاتن لەدەستی داعش و راکردن بەرەو ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان دایە، لەو شوێنەی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کوردەوە دەستگیرکرا بوو.

عومەر چاوەڕوانی ڕۆژی دادگایی کردنەکەیەتی لەکوردستانی عێراق. هیواخوازە ئەوانەی کە دەستگیریان کردووە زیاتر بەبەزییانە بن لەچاو چەکدارەکانی داعش کە پێشتر کاری بۆ کردبوون.

XS
SM
MD
LG