Accessibility links

سەردار سەتار: قسەکانی ئومێد خۆشناو نابەرپرسانەیە و خزمەتی بە دۆزی کورد ناکات

  • Jani Diylan

Serdar Seter

Serdar Seter

ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ووتارێکیدا کە لە لڤین پریس بڵاوبوەتەوە دەنووسێت" PKK ی شەعبیش پەیدا بوو" و هەر لەو ووتارەدا باس گوایە " لە کاسە لیسی و جاشایەتی پەکەکە لە شەنگاڵ دەکات بۆ حەشدی شەعبی".

سەردار سەتار چالاکوانی کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان ئەو نووسینەی کە ئومێد خۆشناو نووسیوەتی و لە لڤین بڵاوبوەتەوە نابەرپرسانەیە و هیچ بەرپرسایەتیەکی سیاسی، نەتەوەیی و دیمۆکراتی و لە شەری بەرامبەر داعش تێدا نییە، ئەم جۆرە نووسینانە خزمەت بە دۆزی رەوای گەلی کورد و خزمەت بەشەری داعش ناکات، بەڵکو بە پێچەوانە خزمەت بە نەیارانی کورد و دۆستانی داعش ئەکات".

کاک سەردار هەر وەها دەڵێت" ئومێد خۆشناو، کە ئەو و فراکسیۆنەکەی لەبەرامبەر تەسلیمکردنی شەنگاڵدا بەرپرسن، دەبێ حیسابی ئەوە بدەن و دەبێت خزمەت و دەستی ئەو کور و کچانەیان ماچ کردبایە کە وا لە سەنگەرەکانی بەرگری لە شەنگاڵدا شەهید دەبن".

کاک سەردار دەشڵێت" ئەوان تا ئێستاکە هیچ رێکەوتنێک و هیچ پێکەوە کارکردنێک قەبوڵ ناکەن، لە جیاتی ئەوەی بڵێن ئێمە پێکەوە لە شەنگاڵ و لە موسل شەر ئەکەین بۆ ئەوەی کە وا دوژمن دەرخەین لە موسل، ئەوان لە جیاتی بانگی هێزەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی دەکەن".

XS
SM
MD
LG