هاووڵاتییەکی بەلژیکی ڕۆژی شەممە لە لێکۆڵێنەوەیەکی پلانی هێرشێکی سەرنەکەوتوو تاوانبار کرا بە کرداری تیرۆرستی.
کاربەدەستانی فەرەنسا و بەلژیکا ڕۆژی پێنجشەممە ئەو گومانبارەیان ڕاگەیاند و تەنها بە (ی ا) ناویان برد. بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان تمەنی لە ناوەڕاستی سییەکاندایە.
دادپرسان دەڵێن ئەو پەیوەندی هەیە بە دۆسێی ڕێدا کریکێت کە هەفتەی ڕبوردوو لە نزیک پاریس دەستگیر کراو و گومانبارە بەوەی پلانی هێرشێکی توندوتیژی داڕشتووە.
شوێنی هێرشەکە ڕانەگەیەنداوە بەڵام کاربەدەستان دەڵێن عەمبارێکی چەک لە ناو ماڵی کریکێت دۆزراوەتەوە.