Accessibility links

سەرۆک ئۆباما: هەتا ئێستا هیچ گروپێکی تیرۆرستی دەستی نەگەیشتووە بە کەرەستەی ناوکی


سەرۆک ئۆباما لە میانەی وتاری هەفتانەیدا ڕایگەیاند هەتا ئێستا هیچ گروپێکی تیرۆرستی سەرکەوتوو نەبووە لە بەدەستهێنانی کەرەستەی ناوکی یان دروست کردنی بۆمبێکی ناوکی، بەڵام ئەلقاعیدە هەوڵی داوە.

سەرۆک وتارەکەی لە کۆبونەوەی ئاسایشی ناوکییەوە پێشکەش کرد کە ڕێبەرانی جیهان لەوێ کۆبونەتەو بۆ تاوتوێ کردنی ئەوەی ئۆباما بە "گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی جیهان ناودێری کرد" ئەوەش ئەوەیە ئەگەر تیرۆرستان دەستیان ڕابگات بە چەکێکی بە کۆمەڵ کوژ.

سەرۆک ئۆباما دەڵێت هەوڵە جیهانییەکان بۆ ڕێگەگرتن لە تیرۆرستان و کەسانی تر لە بەکار‌هێنانی چەکی ناوکی چەکی ناوکی نا بێت بە هێچ شێوەیەک کۆتایی پێبێت.

سەرۆک ئۆباما کۆبونەوە لوتکەییەکەی ئاسایشی ناوکی ڕۆژی هەینی لە واشنتۆن بەوە کۆتایی پێهێنا کە گوتی ڕێبەرانی جیهان لە ماوەی شەش ساڵی ڕابوردوودا پێشوەچوونی بەرچاویان لە پاراستنی کەرەستەی ناوکی عەمبارکراودا کردووە.

گوتیشی کەرەستەی ناوکی کە بەشی 150 بۆمبی ناوکی دەکات لە تیرۆرستان پارێزراوە، بەڵام ڕایشیگەیاند کەرەستەی ناوکی لە هەندێک وڵاتدا تادێ زیاتر دەکات و کەرەستەی پلۆتۆنیۆم زۆر دەبێت.

XS
SM
MD
LG