Accessibility links

ئیسماعیل حەمە ئەمین: مێژووی مرۆڤایەتی مێژووی تیرۆرێکی گەورەیە


لەپشت هەر کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە، دنیایەک رەهەندی جیاواز و جومگەیی ئامادەگی هەیە، هاوکات ئەو رەهەندە فیکریی و ئایدۆلۆژیی و مۆدێرنانە چین کە بە درێژایی مێژوو لەپشت رێکخراوە جیهادی و تیرۆریستییەکانەوە ئامادەگییەکی مەترسیداریان هەبووە؟

دوابەدوای ئەو هەڵمەتە تیرۆریستیانە، ئیتر ئەوروپا لەبەردەم بەرپرسیارێتی و بەخۆداچونەوەیەکی گەورەدایە لەڕووی یاسایی و شارستانی و چارەسەرکردنی جیهادییەکانی ناو خودی ئەوروپا و هاوکات ئەو خاڵە لاوازە ئاسایشی و شارستانیانە چین کە وا دەکات جیهادییەکان لە تۆڕێکی پەیوەندی چالاک دابن و لەشوێنە هەستیار و گشتییەکاندا کردەوەی کوشندە ئەنجامبدەن.

رەهەندە مەترسیدار و کوشندەکانی تیرۆر چین لە خۆرئاوا؟

ئایا حاڵەتی ئامادەباشی سەربازی و پڕکردنی شەقامەکان بە ماشێنی سەربازی دەتوانن بەر بە تیرۆر بگرن لە خۆرئاوا؟

سەبارەت بەو تەوەرانە ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و روناکبیر ئیسماعیل حەمە ئەمیندا سازکردووە.

کاتێک ئەورپا لەلایەن تیرۆریست و جیهادییەکانەوە دەکرێتە ئامانج، شیکردنەوەکان بەسەر دوو بەرەدا دابەش دەبن. بەرەیەک پێیوایە کە تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دێ و بەرەیەکی دیکەش دەیانوت جیهادییەکان و دەمێکە لە خۆرئاوان.

ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت "سیحری ئیسلامییەکان لەوەدایە کە باس لە عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەکەن".

هەروەها لەبارەی تیرۆرەوە دەڵێت "تیرۆر لە ناوەڕۆکدا هەمووی جێی ئیدانەکردنە، هەموو فیکرێکی شمولی کە دەیەوێت تیرۆر بەکاربهێنێت بۆ دەسەڵات و هەژموونی خۆی؛ لەبەرئەوە ئیسلامی سیاسی یاخود بلۆکی سۆشیالیزم کە دەبینین ئێستاکە لەکۆریای باکور و لە وڵاتە سۆشیالیستەکانی سەردەمی ستالیندا، تیرۆری ستالین، هەموو ئەو تیرۆرانەی کە ئەکرێ کە ئینسان دەکوژرێ، هەروەها نازیەتیش کە فکرێکی شمولییە، ئەمانە لەهەناوی مۆدێرنەوە هاتوون. ". هەروەها زیاتر رونی دەکاتەوە و دەڵێت "ئیسلامی سیاسی پەنا دەبن بۆ دوو شت، یەکەمیان کولتوری جیهادی جیهادی ئیسلامی 1400 ساڵ لەمەوپێش کە زۆر لە زانایانی ئیسلام لەو باوەڕەدان لەم سەردەمەدا پێویستە ئیسلام پەنابەرێتە بەر ئەو کولتورە، بەڵام ئەمان بەکاریدەهێنن، کولتوری دووەمیان ئەو توندوتیژییەیە کە لەناو هەناوی مۆدێرنەدا هەیە، کە لە رۆپسپیرەوە درێژدەبێتەوە تاکو لینین و ستالین و تیرۆری ئەمریکی لە ڤێتنام و هەروەها تیرۆری کۆڵۆنیال لەجەزائیر و لەهەموو ئەم وڵاتانە، هەروەها تیرۆری بەریتانیەکان لەوڵاتانی وەکو خۆرئاوای ئەفریقا، کەواتە ئەگەر ئێمە سێری خۆمان بکەین لەسەر ئەم زەوییە؛ مێژووی مرۆڤایەتی مێژووی تیرۆرێکی گەورەیە".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:33:49 0:00

XS
SM
MD
LG