Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا رەخنە لە تورکیا دەگرێت سەبارەت بە بانگردنی باڵێۆزی ئەلمانیا لە بارەی تەنزی ئەردوگانەوە.


یەکێتی ئەوروپا رەخنەی لە تورکیا گرت سەبارەت بە بانگردنی باڵیۆزی ئەلمانیا لەسەر گۆرانیەک کە گاڵتە بە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوگان دەکات و دەڵێت ئەوە لەگەڵ ئەرزشە دیمۆکراتیەکانی ئەوروپاییەکاندا ناگونجێت.

Martin Erdmann

Martin Erdmann

مینا ئەندرییڤا ووتە بێژی EU لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی رۆژی چوارشەممەدا کە لە بارەی ئەو رووداوەوە پرسیاری لێکرابوو ووتی ئەو هەنگاوە وا پێ ناچێت هاوو جووت بێت لەگەڵ بەرز ڕاگرتنی ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیرورا دەربرین، کە ئەو ئەرزشانەن یەکێتی ئەوروپا زۆر رێزی لێ دەگرێت.

ئەندرییڤا دەشڵێت سەرۆکی کمسیۆنەری یەکێتی ئەوروپا ژان کلاود جانکەر لەو بروایەدایە ئەمە تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دوور دەخاتەوە تا نزدیکمان بکاتەوە.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رۆژئاوا بە بەردەوامی رەخنە لە ئەنکارا دەگرن بۆ پێشێنەیی و تۆمارکراوەکانی لە بارەی مافەکانی مرۆڤەوە، بەڵام بلۆکی 28 وڵاتان لە 18 مارس لەگەڵ ئەنکارا بە رێکەوتنێک گەیشتن بۆ رێگا گرتن لە بە کۆمەڵ هاتنی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا.

XS
SM
MD
LG