Accessibility links

وڵاتانی دەسەڵاتدار لە UN بە نیازی کۆبۆنەوەدان سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی مۆشەکەکانی ئێران


وڵاتە یەکگرتووەکان و و وڵاتە دەسەڵاتدارەکانی تری رۆژئاوا لەو بروایەدان تاقیکردنەوەکانی موشەکە بالاستیکەکانی ئەم دواییەی ئێراندا پێشیلیە لە بریارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا و داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی کردوە بنواڕێتە ئەو کێشە.

ئەوە لە نامەیەکدا هاتووە کە واشنتن، پاریس، لەندەن و بەرلین رەوانەی باڵێۆزی ئیسپانی رامۆن ئۆیارزۆن کردوون کە لە کێسەکەدا بەرپرسە لەگەڵ ئەمجومەن و بەروارەکەی لە رۆژی دووشەممەدایە.

لە لایەکی ترەوە رێبەری باڵای ئێران لە رۆژی چوارشەممە ووتی ووزەی موشەکەکان کلیلە بۆ ئاسایشی ئاێیندەی وڵاتەکەدا و بەرپرچی میانە رەوەکانی دایەوە کە دەڵێن دەبێ تێشک بخرێتە سەر دیپلۆماسی.

ئایەتوڵا خامەنەیی کە خاوەنی دوواترین پەیڤە لە هەموو کێشەکاندا لە ئێران، ستایشی سوپای پاسدارانی کرد بۆ موشەکانەی کە وورد و پێشکەوتوون لە تاقیکردنەوەکانیاندا کە سەرنجی رۆژئاواییەکانی بۆ لای خۆێ راکێشا.

XS
SM
MD
LG