Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا بەرگری لە ئامادەبوونی دیپلۆماتەکانی دەکات لە دادگای تورکیادا


Turkey Journalists On Trial
Turkey Journalists On Trial

کاربەدەستیك لە رۆژی چوارشەممە ووتی یەکێتی ئەوەروپا پشتێوانی خۆێ دەربڕی لە دیپلۆماتە ئەوروپاییەکان کە لە دادگاییەکی ناکۆکی لەسەری رۆژنامەوانانی تورکی دا کە بە سیخوری تاوانبار کراوون ئامادە بوون، پاش ئەوەی ئامادە بوونیان بە تاڵی لە لایەن ئەنکاراوە هێڕشی کرایە سەر.

تورکیا لە رۆژی دووشەمە بێزاری دەربڕینێکی راگەیاند سەبارەت بەو قسانەی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکاندا کە لە لایەن هەندی لەو دیپلۆماتانەی بڵاوکرابونەوە کە لە هەفتەی رابوردوودا لە دادگاکردنی جان دوندار سەرنووسەری رۆژنامەی جمهوریەتی ئوپۆزسیۆن و ئەردەم گول سەرۆکی بیرۆێ ئەنکارادا ئامادە بوون.

ووتە بێژێکی EU لە بەیاننامەیەکدا کە لە رێگای ئیمەیلەوە رەوانەی ئاژانسی AFP کرابوو دەڵێت دیپلۆماتانی ئەوروپایی بە بەردەوامی لە دادگاە کردنەکاندا لە سەرانسەری جیهان وەکو چاودێر ئامادە دەبن وە بە تاێبەت ئەو وڵاتانەی کاندین بۆ یەکێتی ئەوروپا.

XS
SM
MD
LG