Accessibility links

18 قاچاخچی گومانبار لە تورکیا دەستگیر دەستگیر دەکرێن


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی تورکیا ڕادەگەیەنێت هێزەکانی ئاسایش ئۆپەراسیۆنی دژ بە بەنگو موخەدەراتیان لە پێنج شاردا ئەنجام داوە و گوایە 18 کەسی قاچاخچییان دەستگیر کردووە کە زۆربەیان هاووڵاتی سوریاین.

ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕێکخراوە تیشکی خستە سەر شاری بەندەری ئزمیر، کە شوێنێکی باوە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لە ئاوی ئیجە بپەڕێنەوە بۆ کەنارەکانی یۆنان، و ناوچەی سامسونی سەر دەریای ڕەش. هێزەکانی ئاسایش هەڵمەتێکیان لە ئیستەنبوڵیش ئەنجام دا. شوێنەکانی تری بازنەی قاچاخچێتی شاری ئەکسەرای ناوەڕاستی ئانتالیا و شاری ئورفا باشوری ڕۆژهەڵاتە.

بە پێی ئاژانسی ئانادۆلۆ 16 ناونیشان کران بە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەی لەلایەن پۆلیسی ئزمیرەوە ڕێبەرایەتی کرا.

تورکیا دەڵێت پیوەستە بە سەرکوتکردنی چالاکی قاچاخچییەکان لە کاتێکدا یەکێتی ئەوروپاش هەوڵی کەم کردنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەدات کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە تورکیاوە دەچنە نێو ئەورپا.

XS
SM
MD
LG