Accessibility links

ڕێگا بە موقتەدا ئەلسەدر دەدرێت بچێتە ناوچەی سەوزەوە


هێزەکان ئاسایشی عێڕاقی ڕێگایان دا کەسایەتی ئاینی شیعەکان موقتەدا سەدر بچێتە ناوچەی سەوزی بەغداوە پاش چەندین هەفتەی خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدای پایتەخت.

ئەلسەدر بە بەردەوامی هەڕەشەی ئەوەی دەکرد ناوچەی سەوز ببەزێنێت، واتا ئەو ناوچەیەی، کە نزیکە لە لە بەشی زۆری ئۆفیسی سیاسەتمەدارنی وڵات هەروەها لە باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی ، ئەگەر داواکاریەکانی بۆ چاکسازی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جێبەجێ نەکرێن.

ئەلسەدر بە پشتیوانانی گوت وەک نوێنەریان دەچێتە نێو ئەو ناوچەیەوە.

لە مانگی دووی ئەمساڵدا بەڕێز موقتەدا سەدر داوای لە حکومەتی حەیدەر عەبادی کرد کە سیاسەت مەدارانی سەرکی بە کەسانی تەکنۆکرات بگۆڕێت.

XS
SM
MD
LG