Accessibility links

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی عێراق زیاد دەکات


کاربەدەستانی عێراقی ڕادەگەیەنن ژمارەی کوژراوەکان لە تەقینەوەکەی بەردەم یاریگەیکی تۆپی پێ گەیشتە 41 کەس و 105 کەسی تریش بریندار بوون.

ڕێکخراوەی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی گرتە ئەستۆ.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد ڕادەگەیەنێت ئەو کاربەدەستانەی ئاسایش و نەخۆشخانەکان ئەمڕۆ شەممە ژمارەی قوربانیانیان ڕاگەیاند بە مەرجێک ناویان ئاشکرا نەکرێت.

تەقینەوەکە ڕۆژی هەینی لە میانەی یارییەکی تۆپی پێ لە شاری ئەسکەندەریە ڕوویدا کە 50 کیلۆمەتر لە ناوجەرگەی بەغدای پایتەختەوە دوورە.

داعش لە بڵاوکراوەیەکیدا دەڵێت چەکدارە شیعەکانی لەو هێرشەدا کردبو بە ئامانج.

XS
SM
MD
LG