Accessibility links

کۆنگرێسمان ئێڵسۆن: داعش نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات


ئەندامێـکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کە موسڵمانێـکی سووننەیە دەڵێت داعش بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی ئیسلام ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتی کوشتن و بڕین و خوێن ڕشتن و چەوساندنەوەی خەڵکی دەکات.

کێث ئێڵیسۆن کە یەکێـکە لە نوێنەرانی ویلایەتی میناسۆتا لە کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەمەی لە لێدوانێـکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی (ارفع صوتك) ڕاگەیاند و گوتی خەڵکی زوو بۆیان دەرکەوت ئەمانە هیچ پەیوەندیـیان بە ئیسلامەوە نیـیە.

پاشان گوتی بیروباوەڕی داعش جیاوازە لە بیروباوەڕی ئەو 1.5 ملیار موسڵمانەی لە سەرانسەری جیهان ڕۆژانە پەیڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن.

داوای لە خەڵکی کرد ئەوانەی خوازیارن وەڵامیان بۆ ئاینی ئیسلام دەسـتبکەوێت بچن قورئان و حەدیسەکانی پـێغەمبەر محەمەد و سیرە و سووننە بخوێنـنەوە و نەچنە نێو ڕێزەکانی داعشەوە و شەڕیان بۆ بکەن.

دواتر داوایکرد خەڵکی پـێکەوە کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە.

کۆنگرێسمان کێث ئێڵسۆن باس لە داعش دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:51 0:00

XS
SM
MD
LG