Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی ئاینی


له‌ به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا دوو ته‌وه‌ر باسده‌که‌ین.

یه‌که‌م:هێرشه‌کانی برۆکسل
ته‌نها چه‌ند مانگێک پاش هێرشه تێرۆرکارییه‌کانی پاریس پایته‌ختی ئاشتی ئه‌وروپا، جارێکی تر تێرۆر له‌ برۆکسل پایته‌ختی سیاسی ئه‌وروپادا خۆی نومایشت ده‌کاته‌وه‌.

تا ئامادەکردنی ئەم بەرنامەیە، هێشتاش دەسەڵاتداران لە برۆکسل بە شوێن بەلانیکەم گومانبارێکی تری هێرشەکاندا دەگەڕێن.

ئایا ئه‌م هێرشانه‌ی برۆکسل نیشانه‌یه‌کن که‌ ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر له‌وه‌ به‌هێزترن که‌ بیری لێکراوه‌ته‌وه؟

فەرمان خێڵانی
فەرمان خێڵانی

ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی تریش مەترسی و نیگەرانییەکی زۆریان لە ئەوروپادا هێناوەتە ئاراوە، هەر بۆیە وەک زۆرێک لە چاودێر دەڵێن ئەوروپا پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی ورد و خێرا هەیە بە زۆرێک لە یاسا و ڕێساکانیدا و بە تایبەتیش دۆسێی پەنابەران.

ئەوەی لە برۆکسل ڕوویدا نیشانەیەکە کە تێرۆر لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهاندا ئامادەیی هەیە و دەست ناپارێزێت و بە دیدێکی گشتگیری لە مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەڕوانێت و بە تاوانبار دەیانبینێت و بەپێی ئەو ڕێسایانەی بڕوای پێیەتی کە بە فرمانی پەروەردگار دەیانناسێنێت بڕیار دەدات، ڕێک وەک ئەوەی جێگری خودا بن لە زەویدا بڕیاردەدەن بۆ لێسەندنەوەی ژیان لە مرۆڤ و بڕیاردانیش لەوەی کێ دەچێتە بەهەشت.

ئایا ئاسایشی ئه‌وروپا له‌ژێر مه‌ترسییه‌کی ڕژددایه‌؟

ئه‌وروپا ده‌توانێت چی بکات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ چه‌ندباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌؟

ئایا ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ چ جۆره‌ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر

دۆسێی په‌نابه‌ران و کۆچبه‌ریشه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا؟
(فه‌رمان خێڵانی) ڕۆژنامه‌وان له‌ برۆکسله‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان) و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌.

ته‌وه‌ری دووهه‌م: له‌ناوبردنی دیارده‌ی توندڕه‌ویی ئاینی

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاکانی ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا بۆ له‌ناوبردنی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێکهاتووه، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌م ڕێکخراوه‌ تێرۆریستییه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و نا جێگیرییه‌کی زیاتره‌ نه‌ک هه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ڵکو له‌ جیهانیشدا. بۆچی؟

حوسەین ڕابی
حوسەین ڕابی

بەپێی ڕای زۆرێک لە چاودێران دەبێت بەرەی شەڕی دژی توندڕەوانی ئاینی فراوان بکرێت و ئاین خۆیشی بەشدارییەکی بەرچاوی هەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیەدا و بە تایبەتیش ئەوانەی کە باس لە هەبوونی میانڕەویی ئاینی دەکەن.

بە هەمان ئەندازەش گرنگە ڕوناکبیران توانایی هزری خۆیان بەکاربهێنن بۆ ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی ئایدیۆلۆژیەتی ڕق و کینە و هێنانە ئارای تێگەیشتنێکی نوێ لەسەر ئەم دیاردەیە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی هزری کە چیی تر توندڕەوانی ئیسلامی دەرفەتێکی تیادا نەبیننەوە تا جێی خۆیانی تیادا بکەنەوە.

ئایا ڕۆڵی ڕوناکبیران چییه‌ له‌ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ قێزه‌ونه‌دا؟

کام گوتاره‌ ده‌توانێت شانبه‌شانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسایشییه‌کان دژی توندڕه‌ویی ئاینی کاربکات و کاریگه‌ریی ئه‌رێنی هه‌بێت؟

توندڕەوان هەموو هۆکارەکانی گەیاندن بەکاردەهێنن بۆ مەبەستە ئاشکرا و پەنهانەکانیان و گەیاندنی پەیامەکانیان. تێرۆریستان بە پلەی یەکەم تۆڕەکانی سۆشیال میدیا دەخەنە خزمەت خۆیانەوە بۆ ڕاکێشانی خەڵک و هەروەهاش نکوڵی ناکرێت لەوەی هەندێک مینبەری مزگەوتیش بە ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ بەکاردەهێنن بۆ ڕاکێشانی خەڵک بەلای خۆیاندا.
ئایا ئه‌رکی مزگه‌وته‌کانە هانی توندوتیژی و توندڕه‌ویی بده‌ن؟

(حوسه‌ین ڕابی) مامۆستای زانکۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان) و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG