Accessibility links

فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا سەرهەڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری عێراق دەکەنە ئامانج


سوپای تورکیا رایگەیاند فرۆکە جەنگیەکانی وڵات هێرشی ئاسمانی نوێیان کردوەتە سەر بنکە و بارەگاکانی سەرهەڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری عێراق.

لە بەیانامەیەکی لەشکری ئەمرۆیدا سوپای تورکیا گوتی کە 12 فرۆکە جەنگی لە جۆری F-16 و F-4 ، یازدە هێرشی ئاسمانیان کردوەتە سەر سەرهەڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەوانە بۆ سەر ئەمباری تەقەمەنی و سەنگەر و ژێرزەمینەکانیان . بەیانامەکەی سوپای تورکیا گوتیشی هێڕشە ئاسمانیەکان لە دەرەنگانێکی دوێنێ چوارشەمەدا ئەنجامدرابوون.

ئەوەی جێێ ئاماژەیە لە دوای ئەو هێرشە خۆکوژیەی کە هەڵۆکانی ئازادی کوردستان لە شاری ئەنکەرەی تورکیا لە 13 ئەم مانگەدا ئەنجامیان دا و 38 کەسی تێدا کوژران ، لەو دەمەوە ئەمە سێهەمین هێڕشی ئاسمانیە کە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بیکەنە سەر سەرهەڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکوری عێڕاق.

ئەو ئاگر بەستە لەرزۆکەی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان لە گۆڕێدا بوو ، ئەو ئاگربەستە لە مانگی تەموزی ساڵی پاردا هەرەسی هێنا و لەو کاتەوە بە هۆی سەرهەڵدانەوەی شەڕ و کاری توندوتیژی بە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە ، کە پتر لە 300 کەسیان سەربازان و پۆلیسی تورکی بوون .

تورکیا و هاوپەیمانانی گروپی پارتی کرێکارانی کوردستانی ناسراو بە PKK بە رێکخراوێکی تیرۆریستی لە قەەڵەم دەدەن.

XS
SM
MD
LG