Accessibility links

فرۆکەکانی ئەمریکا بۆردومانی مۆڵگەیەکی ئەلقاعیدە دەکەن لە یەمەن


بەپێی زمنحاڵی پارێزگاو سەرچاوە خێڵەکییەکانی ئەو ناوچەیە بۆردومانی ئاسمانی فرۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی راهێنانی ئەلقاعیدە لە باشوری رۆژهەڵاتی یەمەن بە لایکەمەوە 40 چەکداری کوشتووە.

زمانحاڵی پاڕێزگاکە رایگەیاند؛ هاوکات 25 چەکداری دیکەش رۆژی سێشەمە لە کەمپی هاجر بەهۆی بۆردومانی ئاسمانییەوە برینداربوون، کە دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای حەزەرمەوتەوە پایتەختی موکەلا.

پینتاگۆن رایگەیاند لەدوایەمین هێرشی فرۆکە جەنگییەکانیاندا بۆ سەر مۆڵگەکانی جیهادییەکان لە یەمەن دەیان چەکداری ئەلقاعیدە لە شەرگەکاندا لەناوبراون کە بنکەی سەرەکیان لەیەمەن بۆ واشنتن جێی مەترسییە.

XS
SM
MD
LG