Accessibility links

جۆن کێری سەردانی مۆسکۆی کرد


جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ بە ئەرکێک لە مۆسکۆ دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمیر پوتین و وەزیری دەرەوەی روسیا سێرجی لاڤارۆڤ سەبارەت بە سوریا.

پێدەچێت پرسی سوریا و ئۆکرانیا ئەجێندای سەرەکی گفتوگۆکە بێت. وەزارەتی دەرەوە دەڵێن کە سەردانەکە دوابەدوای راگەیەندراوەکەی ڤلادیمیر پوتین رێکخراوە، کە هەفتەی پێوشوو روسیا بڕیاریدا هێزە سەبازییەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە.

هاوکات وەزارەتی دەرەوە دەڵێن جۆن کەێری و لایەنە فەرمییەکانی روسیا گفتوگۆ دەکەن لەبارەی چۆن کردەوە دوژمنکاریە بەردەوامەکانی نێو سوریا رابوەستێنن، چۆن فریاگوزاریی مرۆیی دابینبکەن، هەروەها گەشە بە بەرفروانکردنی دەستڕۆیشتنی زیاتری کارە مرۆڤدۆستییەکان بەرقەرار بکەن. هەروەها گفتوگۆش لەبارەی کارئاسانییەکان بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی بکەن لە سوریادا و هاوکات چۆن داعشیش لەناوبەرن.

XS
SM
MD
LG