میدیاکانی تورکیا لە رۆژی چوارشەممە رایانگەیاند کە ئەو سێ ئەندامە گومالێکراوەی دەوڵەتی ئیسلامی کە لە تورکیا دەستگیر کران بە نیازی پلان دانان بوونە بۆ هێڕش بردنە سەر بیرۆێ دیپلۆماتەکانی ئەڵمانی وە یاخود خوێندگاکان لە تورکیا کە لە هەفتەی رابوردوودا بە هۆێ هەڕەشەکانی تیرۆریستیەوە داخرابوون.
رۆژنامەی حوریەت دەیلی نیوز و CNN تورک رایانگەیاند ئەو سێ پیاوە کە تورکێک، عێراقی و سوری بوونە، لە رۆژی سێشەممە لە لایەن پۆلیسەوە و لەسەر زانیارەکانی هەردوو دەزگا زانیارەکانی تورکیا و ئەڵمانیدا لە ئیستامبوڵ دەستگیر کرابوون.
ئەڵمانیا لە رۆژی پێنچشەممەی رابوردوو باڵیۆزخانەکەی لە ئەنکارا، کۆنسوڵخانەکەی لە ئیستانبول و خوێندگاە ئەڵمانیەکان لە هەردوو شارەکەدا داخست.
کاربەدەستانی تورکی رەخنەیان لە داخستنەکاندا گرت و ووتیان کارێکی رەوا نەبوە.