Accessibility links

ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکان داوای هاوبەستگی لەگەڵ بەلژیکدا دەکەن


Belgium Attacks

Belgium Attacks

تەقینەوەکان لە پایتەختی بەلژیکا، هەمووی لە چەند کیلومەترێکەوە رووی دا لە بارەگای ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا، لە ناو کرۆکی دام و دەزگاکانی کیشوەری ئەوروپا، کە راستیەکی نە وونبوویە لەبەر چاوی رێبەرانی ئەوروپایی و وڵاتە یەکگرتووەکان.

Obama - Holland

Obama - Holland

سەرۆکی فەرانساوی فرانسوا هۆلاند لە سەر توێتەرەکەیدا نووسی " لە رێگای ئەم هێڕشانەوەلە برۆسڵ، هەموو ئەوروپا بوو کە هێڕشی کرایە سەر"

هۆلاند هەر وەکو رێبەرانی تری ئەوروپایی لە رۆژی سێشەمە هاوبەستگی خۆیان پێشان دا بۆ حکومەتی بەلژیکی. لە ووتارێکی تەلفزیۆنیدا هەر بە ماوەیەکی کەم پاش هێڕشەکان رێبەری فەرەنساوی ووتی شەڕ دژ بە تیرۆریسم دەبێت لە لایەن هەموو ئەوروپاوە رێبەرایەتی بکرێت"

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بەراک ئۆباما کە لە هەڤانا بوو ووتی ئێمە ئەوەی بە پێویست بێت بۆ بەلژیکای هاورێمان ئەنجامی دەدەین بۆ هێنانی ئەو کەسانەی بەرپرسن بۆ دادوەری، ئەو ووتی وڵاتە یەکگرتووەکان هاوپشتێوانی بەلژیکایە لەبەرامبە بەو هێڕشە قیزوەنانە دژ بە هاووڵاتیانی سڤیلی.

سەرۆک ئوباما پاشان بە تەلیفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەلژیکا چارلس میتشیل دووا و لە جیاتی هاووڵاتیانی ئەمەریکایی سەرخۆشی خۆێ دەربری.

XS
SM
MD
LG