Accessibility links

سەرۆک ئۆباما لە کوباوە باسی هێرشەکانی بەلجیکا دەکات


سەرۆک باراک ئۆباما کە لە گەشتەکەیدایە بۆ کوبا، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە وتارێکی لەسەر هێرشەکانی بروکسڵ پێشکەش کرد کە بۆتە هۆی کوشتنی دەیان کەس.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کاربەدەستانی ئەمەریکا لەگەڵ کاربەدەستانی بەلجیکادا لە پەیوەندیدان سەبارەت بەو

تەقینەوانەی لە فڕۆکەخانە و هێڵی شەمەندەفەری ناوخۆیی ڕوویداوە.

بڕوا دەکرێت بەلایەنی کەم یەکێک لە هێرشەکان لە لایەن هێرشبەرێکی خۆکوژەوە ئەنجام درابێت و بەلجیکاش ئاستی هۆشداری ئاسایشی کردە بەرزترین ئاست.

کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕادەگەیەنن ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکەی بروکسڵ دەکەن. ئاژانسەکە ڕایشیگەیاند هیچ دوودڵ نابین لە گۆڕینی باری ئاسایشیمان بۆ پاراستنی گەلی ئەمەریکا.

هەروەها جارێکی تر داوا لە خەڵکی کرایەوە هەر جموجۆڵیکی جێگای گومان بێت دەسەڵاتدارانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

XS
SM
MD
LG