Accessibility links

سێ تەقینەوە برۆکسڵی هەژاند


سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە سێ تەقینەوە برۆکسڵی هەژاند و هێنایە لەرزە، دوو لە فرۆکەخانە و یەکێک لە ئێزگای میترۆ لە ناو چەرگەی پایتەختی بەلژیکدا و میدیا خۆجەییەکان رادەگەینن بەلای کەم 30 کەس کوژراوون و 130 کەسی تریش بریندار بوونە. رێکخراوەی دەوڵەتی ئیسلامی لەو تەقینەوەدا خۆێ بەرپرسیار زانیوە.

Belgium, Brussels airport
Belgium, Brussels airport

سەرۆک وەزیری بەلژیکی چارلس میتشیل بە پەیامنێرانی ووت " ئەمە کاتێکی رەشە لە مێژووی وڵاتەکەماندا، تکایە هەموو ئارام بن و پشتگێری خۆتان پێشان بدەن"

وێنەکان وا پێشان دەددات هاووڵاتیان لە فرۆکەخانەی زاڤیبتم را، ڕا دەکەن لەو کاتەی هەردوو تەقینەوەکە لە 8 ی سەر لەبەیانی بە کاتی خۆجەیی تەقیەوە و پەنجەرە شیشەیەکانی فرۆکەخانەکە وورد و خاش کرد و پارچە شیشە و کاشی بە هەموو لایەکدا پەرش بڵاو بوو و دووکەڵ بە بای سەردی سەر لە بەیانیدا تێکەڵاو بوو، میدیاکانی خۆجەیی هەر وەها رادەگەینن لە دۆزینەوەی بۆمبێکی تر کە نەتەقینراوەتوە. چەندین لە سەر چاوەکانی دەنگ و باس ئاماژە بەوە دەکەن کە بەڵای کەم 11 کەس لە فرۆکەخانەدا کوژراوون.

دادوەرانی بەلژیکی ووتیان بەلای کەم یەکێک لە تەقینەوەکانی فرۆکەخانەدا تەقینەوەیەکی خودکوژی بوە. میدیاکانی خۆجەیی هەر وەها باس لەوە دەکەن کە پێش تەقینەوەی فرۆکەخانەکە کەسانێک بە عەرەبی قیژە و هاواریان بوە.

XS
SM
MD
LG