Accessibility links

مێزگرد: نەورۆز ڕۆژێک بۆ پەیامی سیاسییانەی لایەنەکانی هەرێم

  • Balen Salih

هاوکاتی قەیرانە سیاسی و ئابوری و دارایی و ئاسایشی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، دانیشتوانی هەرێم جەژنی نەورۆز دەکەن و لایەنە سیاسییەکانیش دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ ناردنی پەیامە سیاسییەکانیان لەسەر ڕەوشی هەرێم.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامەکەیدا بۆ نەورۆزی ئەمساڵ دەڵێت باشترین چارەسەر ئەوەیە پەرلەمان كارا بكرێت و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و حكوومەتێكی تازە پێكبهێندرێت.

عه‌زیز ڕه‌ئوف

عه‌زیز ڕه‌ئوف

سەرەک وەزیری کابینەی 8 ی هەرێم کە هەر خۆشی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە پەیامی پیرۆزباییەکەیدا هیوا دەخوازێت تەواوی کێشەکانی هەرێم لە ڕێی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن.

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمیش دەخوازێت نەورۆز ببێتە دەرفەتێک بۆ کۆتاییهێنان بە ناخۆشی و گرفتەکان.

میوانەکانی مێزگرد:

عەزیز ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر.
هونەر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامی نەورۆزیدا داوای کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکات.

بزوتنەوەی گۆڕان لەم نەورۆزەدا جەخت لە جێگیرکردنی یاسا و چارەسەرکردنی بژێوی دانیشتوانی هەرێم دەکات.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیوا دەخوازێت لە نەورۆزی داهاتوودا هەرێمی کوردستانلە تەواوی كێشەو قەیرانەكان ڕزگاری بوبێت و ئاشتی و ئاسودەیی ڕوو لە ژیانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات.

هونه‌ر حاجی جاسم

هونه‌ر حاجی جاسم

یەکگرتووی ئیسلامیش لە پەیامی نەورۆزی ئەمساڵیدا باس لەو دەرفەتە نوێیانە دەکات کە بەهۆی هەلومەرجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ کورد هاتوونەتە ئاراوە.

ئایا بەڕاستی ئەم لایەنە سیاسیانە ڕژدن لەسەر چارەسەرکردن؟

ئایا کاراکردنەوەی پەرلەمان لەسەر چ بنچینەیەک دەکرێت؟

ئایا هێندە متمانە هەیە لە نێوان ئەم لایەنە سیاسییانەی هەرێمدا تا لەسەر یەک مێزی دانوستاندن دابنیشن و کۆبوونەوەکانیان هەر تەنها بۆ مەبەستی کۆبوونەوە کردن نەبێت بەڵکو بۆ یەکلاکردنەوە و چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان بێت؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی ئەم مێزگردەدایە:




XS
SM
MD
LG