Accessibility links

فێدریکا مۆگرینی گەشبینە بە پرۆسەی ئاشتی سوریا


بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گەشبینی خۆی لەمەڕ پرۆسەی ئاشتی لە سوریا دەربڕیوە ، هاوکات هانی گەمەکارانی نێونەتەوەیی و هەرێمی دەدات بۆ ئەوەی هیوا لەسەر رەوشی هەنوکەی گونجاو و پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی سوریا هەڵبچنن.

لەو بارەیەوە " فیدیریکا مۆگرینی " دەڵیت پێشهاتەکانی ئەم دواییە هەنگاوی پۆزەتیڤی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردووی جەنگی سوریا پێشتر بەدینەکراوە. خاتو مۆگرینی سەبارەت بەو ئاگر بەستەی ئەم دواییە دووا کە لە 27 مانگی دووەوە لە سەرانسەری سوری تارەدایەک پەیڕەویکراوە و بە سەدان کامیون کۆمەکی فریاگوزاری دەگەینرێنە ناوچە گەمارۆدراوەکانی سوریا.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەم لێدوانەی لە میانەی سەردانەکەی بۆ لوبنان دا و لەوێ چاوی بە " جوبران بەسیل" وەزیری دەرەوەی لوبنان کەوت . خاتو مۆگرینی دەشڵێت سەبارەت بە پەنابەرانی سوریایی لە لوبنان و هەروەها ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر لوبنان و ئەوروپا لەگەڵ بەرپرسانی لوبنانی وتوێژیان لە بارەیانەوە کردوە.

بڕیارە ئەمڕۆ درێژە بە خولی دوهەمی وتوێژەکانی سوریا بدرێت ئەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان سەرپەرشتی دەکات و لە نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەیە. وتوێژەکانی ئاشتی سوریا هەفتەی رابردوو دەستیپێکردەوە .

XS
SM
MD
LG