Accessibility links

جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا بۆ رێگرتن لە کۆچبەران


ئەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا ئەنجام دراوە هەوڵی بەرگرتن لە لێشاوی پەنابەران دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەو کۆچبەرانەی کە تازە گەیشتونەتە یۆنان دەگەڕێنڕێنەوە بۆ تورکیا، هاوکات لەبری ئەوە هەندێک لەو پەنابەرە سوریایانەش کە لە کەمپەکانی تورکیادان ڕەوانەی ئەوروپا دەکرێن.

سامۆئێڵ رادبێر لەخۆبەخشەکانی گروپی خاچی سویسری دەڵێت "من لەو باوەڕەدا نیم کە بڕیارە سیاسییەکان گۆڕانکاریی و جیاوازییەکی گەورە دروستبکەن سەبارەت بە کۆچبەران. هەرچۆنێک بێت ئەوان هەر دێن. هێشتا هەر ئارەزووی ئەوە دەکەن، لەبەرئەوەی ئەوان چەند مانگ و ساڵێکە لەسەفەردان، لەبەرئەوە هەر هەوڵی بۆ دەدەن."

لەکاتێکدا پۆلیسی تورکیا دەڵێن کە ڕۆژی یەکشەممە زیاد لە 1700 کۆچبەر لە کەنارەکان دەستگیرکردووە کە لە ناویاندا 16 قاچاخچی هەن.

XS
SM
MD
LG