Accessibility links

لە ئەستەنبوڵ ڕێگا نەدرا ئاهەنگەکانی نەورۆز بکرێن


پارتی دیموکراتی گەلان (هە دە پە) لە ئەستەنبوڵ هەوڵی دەدا لە 20 ی مانگی 3 ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە ببات بەڵام ڕووبەڕووی گرفتی ئاسایشی بوونەوە.

لە زۆر ناوچەی تورکیا بەهۆی ڕێگری کردن ئاهەنگەکانی نەورۆز ئەنجام نەدران لەوانەش دا ئەستەنبوڵ، ئزمیر، عەدەنە، ڕوحا.

سەرۆکی کۆمیتەی ئامادە کردنی نەورۆزی هەدەپە سوعات چۆرلو لە میانەی وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمە چەند ساڵە لە چەندین ناوچەی تورکیا ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز دەگێڕدرا هیوادار بوون ئەم ساڵیش بەبێ هیچ ڕووداوێک نەورۆزی خۆیان ئەنجام بدایە و دەڵێت ئێمە دەمانویست ئازاد ی برایەتی دەرببڕین.

XS
SM
MD
LG