Accessibility links

سندوقی رەشی فرۆکەکەی کەوتەخوارەوە لە روسیا دۆزراوەتەوە


لێکۆلەرەوان لە روداوی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەی هێلێ ئاسمانی flydubai ئەوەی دوێنێ شەمە رێکەوتی 19 ی مارس لە ناوچەیەکی باشوری روسیا کەوتەخوارەوە و سەرجەم 62 سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا، سندوقە رەشەکەی ئەو فرۆکەیەیان وا لە بەردەستدایە و بۆ زانینی هۆکاری کەوتنە خوارەوە سندوقە رەشەکە و ئامێری تۆمارکردنی گەشتەگە رەوانەی مۆسکۆ کراوە. دەسەڵاتدارانی روسی دەڵین دەبێت سندوقە رەشەکە ئەوەی بە چەند چرکەیەک بەر لە بەربونەوەی فرۆکەکە رویدابوو، دەبێت دۆخەکەی تۆمارکردبێت .

هەتا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو فرۆکەیە نەزانراوە ، بەڵام پێدەچێت خراپی کەشو هەوا و بایەکی بەهێز لەو ساتەدا هۆکاری بەربونەوەی فرۆکەکە بووبێت. ئەوەی جێی ئاماژەیە دەگوترێت کە فرۆکەوانەکە و یاریدەدەرەکەی خاوەن ئەزمونێکی باشی دووروو درێژی گەشتی ئاسمانی بوون.

XS
SM
MD
LG