Accessibility links

کۆچبەران لە دورگەکانی یۆنان لە رێکەوتنی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا نیگەرانن


ئەو رێکەوتنەی لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و وڵاتی تورکیا مۆرکرا ، وەک هەوڵێک بۆ راگرتنی چوونی لێشاوی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئەو ڕێکەتنە ئەمڕۆ یەکشەمە 20 ی مارس دەکەوێتە بواری جێبەجێکرد. بە گوێرەی رێکەوتنەکە ئەو کۆچبەرە نوێیانەی دەگەن یۆنان سەرجەمیان دەگەڕێندرێنەوە بۆ تورکیا ، پاشان بە هەمان ژمارەی ئەوانەی دەگەڕیندرێنەوە بۆ تورکیا ، یەکێتی ئەوروپا پەنابەرانی سوریایی وەردەگرێت ئەوانەی لە کەمپەکانی تورکیدان. بەڵام هاوکات لە دورگەی لیسبۆس ی یۆنانی کە بەشی زۆری پەنابەران دەیگەنێ ، لەوێ ئاستی توڕەیی هەتا دێت لە هەڵکشاندایە لە بەرامبەر رێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا مۆرکراوە، ئەو کۆچبەرانە ئەو کارە بە سەودایەکی نائەخلاقی پێناسە دەکەن .

XS
SM
MD
LG