Accessibility links

سەرۆک ئۆباما سەردانی کوبا دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما ڕۆژی یەکشەممە دەست دەکات بە گەشتە سێ ڕۆژییە مێژوویەکەی بۆ کوبا.

ئەو دەبێت بە یەکەم ڕێبەری ئەمەریکا لە پاش ئەوەی نزیکەی 90 ساڵ لەمەوبەر کە سەرۆک کالڤین کوولیج سەردانی ئەو دورگەیەی کرد.

مەسەلەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ لە کوبا خاڵی سەرەکی وتووێژەکانی نێوان سەرۆک ئۆباما و سەرۆک ڕاول کاسترۆ دەبێت و هەروەها سەرۆک ئۆباما وتارێکی تەلەفیزیۆنیش پێشکەش بە گەلی کوبا دەکات.

بڕیارە سەرۆک ئۆباما چاوی بە جودابیران و کاردارانیش بکەوێت.

XS
SM
MD
LG