Accessibility links

سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ مه‌خمور دەکوژرێت


پەنتاگۆن ڕادەگەیەنێت ئەندامێکی هێزی هاوپەیمانان ڕۆژی شەممە بە هێرشی دوژمنان لە باکوری عێڕاق کوژراوە.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا بە ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاندووە ئەو کەسە ئەمەریکایی بووە لە بنکەیەکی مەخمور. بۆ زانیاری زیاتر پەیامنێرمان لە هەولێر پەیوەندی کرد بە جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردسانەوە. بەڕێز یاوەر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " بە قسەی فەرماندەکانی پێشمەرگە لە ناوچەی مەخمور لەگەڵ وتەبێژی هێزەکانی ئەمەریکا کۆلۆنێل ستیڤن وارن دەڵێت بە هۆی تۆپبارانی بنکەکانی هێزکەانی فرقەی 15ی هێزەکانی ئیتیحادی عێراق لە مەخمور سەربازێکی ئەمەریکای کوژراوە".

شایانی باسە دووا سەربازی ئەمەریکایی کە لە عێراق کوژرابێت لە مانگی 10 ی ساڵی 2015 بوو.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لە هەولێرەوە.

XS
SM
MD
LG