Accessibility links

کەمال کەرکوکی: ئێمە پیرۆزبایی لە ڕۆژئاوا دەکەین


سەبارەت بە هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاگەیاندنی فیدراڵی لە ڕۆژئاواو باکوری سوریا بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەم قۆناغە فیدراڵی وەکو خۆیان داوای دەکەن ئێمە پیرۆزباییان لێ دەکەین و دەستخۆشیان لێ دەکەین و کارێکی باشە، بەڵام وەکو گەلی کورد لە کۆتاییدا مافی خۆیەتی سەربەخۆیی هەبێت ئەویش لە ڕیفراندۆمێکی ئازاد بڕیاری لەسەر بدرێت".

لە میانەی وتووێژێکی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر کەمال کەرکوکی سەربارەت بە کاردانەوەی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بەرامبەر ڕاگەیاندنی فیدراڵی ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بەڕێز کەرکوکی ڕایشیگەیاند " بە زۆر ناتوانرێت ئیرادەی گەلێک ئیرادەی میلەتێک پشتگوێ بخرێت".

دەقی وتووێژەکەی هاوکارمان نەجیب باڵایی لەگەڵ دکتۆر کەمال کەرکوکی.

XS
SM
MD
LG