Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە ئەستەنبوڵ ژمارەیەک کەس دەبنە قوربانی


بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی ڕۆژی شەممە لە شەقامێکی قەرەباڵغی شاری ئەستەنبوڵ بەلایەنی کەم 5 کەس کوژران و نزیکەی 20 کەسی تریش بریندار بوون.

فەرمانڕەوای شارەکە واسیپ شاهین ڕایگەیاند ئەو تەقینەوەیە لە دەرەوەی ئۆفیسێکی حکومەتی خۆجێیی لە سەر شەقامی ئیستیقلال ڕوویدا کە هەروەها شوێنی چەندین قاوەخانەو ڕێستوراندت و کۆنسۆڵخانەی وڵاتانیشیە.

محەمەد فەجوری سوریایی کە لە گۆشتفرۆشێکی ئەو شەقامە کار دەکات بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەتدی ڕاگەیاندووە "دەنگی تەقینەوەکە زۆر گەورە بوو دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنەکەو شەقامەکەیان داخست".

هەفتەی ڕابوردووش تەقینەوەیەکی گەورە لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا ڕوویدا، کە گروپی تەیرەکانی ئازادی کوردستان ناسراو بە تاک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا زۆزان یاشار لە ئەستەنبوڵەوە ئەم ڕاپۆرتەی بۆ ناردوین

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:42 0:00

XS
SM
MD
LG