Accessibility links

دوو بەچکە هەڵۆ ئەمڕۆ لە هێلکەکانیان تروکان


دامەزراوەی ئەمریکای بۆ چاودێری و پاراستنی هەڵۆ، لە سپێدەی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند کە یەکەمین دوو بەچکە هەڵۆ لە هێلکەکانیان تروکان . لەو بارەیەوە ماڵپەڕی دامەزراوەی ئەمریکایی بۆ چاودێری وپاراستنی ئەم باڵندە گۆشت خۆرە لە سەر پەیجی خۆی لە فەیس بوک نوسیویەتی و دەڵێت؛ دوای تروکانیان بە تەواوی و هاتنە دەرەوەیان لە هێلکەکانیان ،ئێستا نەرمە پەڕی خۆڵەمێشی بە جەستەی ئەو دوو بەچکە هەڵۆیەوە بەدیدەکرێت. ئاماژەی بەوەش کردوە کە بەر لەوەی بەچکە هەڵۆکان بە تەواوی بتروکێن ، دەبینرا کە یەکێک لە باوانی هەڵۆکان ماسییەکی بچوکی بەدەنوکەوە بوو بەرەو بەچکە تروکاوەکان دەفڕی.

پرۆسەی تروکانی هێلکەی هەڵۆ دەشێت چەندان رۆژ بخاینێت، لەم حاڵەتەدا یەکەمین کون کە بەچکە هەڵۆکە لە ناوەوە لە هێلکەکەی کردبوو رۆژی چوارشەمەی رابردوو رێکەوتی 16 ی مانگی ئازار بوو. ماوەی تروکانی هێلکەی هەڵۆ نزیکەی 35 رۆژی پێدەچێت.

ئەم جووتە هەڵۆیە سەرجی دانیشتوانی ناوچەی واشنتن ی بەلای خۆیاندا راکێشابوو ، ئەوانەی لە باخچەی نیشتیمانی هێلانەیان کردبوو هەروەها لە مانگی رابردوودا دوو هێلکەیان کردبوو.

بە مەبەستی بینین و تەماشاکردنی بەسەرهاتی ئەم جووتە هەڵۆیە و تروکانی دوو هێلکەکەیان، کامێرا بە چواردەوری هێلانەکەیاندا دابەستراوە.

ئەم جووتە هەڵۆیە ناوی بەڕێز سەرۆک و خانمی یەکەمییان لێنراوە ، لەبەر ئەوەی ئەمە یەکەمین جووت هەڵۆیە کە لە ماوەی 70 ساڵدا لەم ناوچەیەدا هێلانە بکەن.

XS
SM
MD
LG